Shadow Shadow

"ڕوداوەکانى هاتووچۆ گەورەترین هۆکارى مردن بوون"

ڕاپەڕین؛ لە شەش مانگى ڕابردوودا لەهەر سێ ڕۆژێکدا کەسێک گیانى لەدەستداوە

12:46 چوار شه‌ممه‌ 03 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین ئاماری ڕوداوەکانی شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵی بڵاوکردەوە، تیایدا زۆرترین هۆکاری گیانلەدەستان بە ڕووداوەکانی هاتووچۆ بووە.

.

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاندووە، لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا هەزار و 949 ڕووداو ڕوویانداوە و بەهۆیانەوە 60 کەس گیانیان لەدەستداوە.

.

ئاماژە بەوەشکراوە، زۆرترین حاڵەتەکانی گیانلەدەستدان بەهۆی ڕوداوەکانی هاتووچۆوە بوون، کە 15کەس بەوهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە، هەروەها 11 کەس بە ڕوداوی سوتان و خۆ سوتاندن گیانیان لەدەستداوە و نۆ ڕوداوی کوشتن و دوو ڕوداوی خۆکوشتنیش ڕویانداوە.

.

لەنێو ئامارەکانى پۆلیسى ڕاپەڕیندا هاتووە، 91 حاڵەتى توندووتیژی دژی ژنان تۆمارکراون، کە سێ حاڵەتییان کوشتن بووە و حەوت حاڵەتی دیکەشیان سوتان و خۆسوتاندن بووە، لەگەڵ چەندین جۆری دیکەی توندووتیژی.

.

بە وتەى پۆلیس، لە کۆی سەرجەم ئەو ڕوداوانەى سنورەکە، 965 کەس دەستگیرکراون، کە 907یان لە ڕەگەزى نێرن و 58یشیان لە ڕەگەزی مێن.

.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل