fbpx
Shadow Shadow

"کێشەکانیان گەیاندووەتە لاى پارێزگارى سلێمانى ئەویش پێی وتوون ئیشەکە وایە مەیکەن"

ڕاپەڕین؛ دوو مانگ و نیوە پاکەوانان و کرێکارانى کۆمپانیایەک مووچەیان وەرنەگرتووە

12:17 چوار شه‌ممه‌ 07 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

کرێکار و پاکەوانانى سەر بە کۆمپانیایەک لە سەنگەسەر گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ڕێکخست، پەرلەمانتارێکیش بەدواداچوونى بۆ کێشەکانیان کردووە.

.

مژدە مەحمود، پەرلەمانتارى کوردستان لەسەر لیستى نەوەى نوێ، لەبارەى بەدواداچوونى بۆ کێشەى ئەو پاکەوان و کرێکارانە ڕایگەیاندووە: “پاکەوانانی دەڤەری ڕاپەڕین کە 700 پاکەوان زیاترن، بە مووچەیەکی کەم و ئیشێکی قورس و زۆرەوە، سەرباری ئەوەش دوو مانگ و حەوت ڕۆژە مووچەیان وەرنەگرتووە، کە مووچەکەشیان تەنها 300 هەزار دینارە”.

.

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت: “لەکاتى پێدانى مووچەکانیان مانگانە 50 هەزاریان لێگێڕدراوەتەوە، بەناوی تەئمینی تەندروستی، بەڵام زۆرێکیان لەکاتی ئیش قاچیان شکاوە یان نەخۆش بوون، دینارێکیان بۆ سەرف نەکردوون”.

.
مژدە مەحمود، ئاماژەى بەوەشکردووە: “بە وتەی پاکەوانەکان خۆیان، پەیوەندیان بە پارێزگاری سلێمانیەوە کردووە بۆ کێشەکانیان، بەڵام پارێزگار پێی وتوون، ئیشەکە ئاوایە، گەر حەزناکەن وازبێنن و مەیکەن”.

.

ئەو کرێکار و پاکەوانانەى کە گردبوونەوەکەیان ڕێکخست، لە کۆمپانیای گارێکس لە سەنگەسەر کە سەربە ئیدارەى ڕاپەڕینە کاردەکەن.

.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل