Shadow Shadow

ڕاپەڕین؛ تەرمی هاوڵاتییەک لەزێی بچوک دۆزرایەوە

17:09 هه‌ینی 09 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

تەرمی هاوڵاتییەک لە زێی بچوکدا دۆزرایەوە، پۆلیسیش لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە دەکات.

.

ئەمڕۆ هەینی کاتژمێر 3:45 خولەکی پاش نیوەرۆ، تەرمی هاوڵاتییەکی تەمەن 43 ساڵ گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی قەڵادزێ.

.

بەپێی زانیارییەکانى ناس کورد: “ئەو کەسەی تەرمەکەی دۆزراوەتەوە لەدایکبوی 1976 و خەڵکی گوندی بێگەڵاسی سەر بە ئیدارەی ڕاپەڕینە، پیشەی پۆلیسی پاسەوانی سنور بووە کە لە کەوێی زێی بچوک لە ئاودا خنکاوە”.

.

پۆلیسی راپەڕین لە فەیسبوکی خۆی رایگەیاندووە: “ئەو کەسە لە ڕووباری کەوێ خنکاوە، بە وتەی هاوسەرەکەی بەمەبەستی گەشتوگوزار چونەتە گوندی کەوێ بۆ قەراخ ئاوەکە”.

.

ناس کورد پەیوەندی بە شۆڕش ئیسماعیل وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین کرد، بەڵام ناوبراو وتی” “هێشتا زانیارییان لەسەر وردەکاری ڕوداوەکە نییە”.

.

پاش گەیاندنی تەرمەکە بۆ نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ و توێکاری بۆ لاشەکەی ڕادەستی کەسوکاری کراوەتەوە، مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.

.

ئەم روداوەش لەکاتێکدایە کە ئێران ئاوی زێی بچوکی ماوەیەک گرتەوە، بەڵام ئێستا بەریداوەتەوە و ژمارەیەکی زۆر غەسالە لەو سنورە کار دەکەن و هیچ سنورێکیان بۆ دیاری نەکراوە، ساڵانەش لە شوێنى کارکردنى ئەو غەسالانە و ئاوى ئەو ناوچەیە ڕوداوى خنکان تۆمار دەکرێت.

.

.

 

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل