fbpx
Shadow Shadow

 ڕاپۆرتێکی بەریتانی پلانێکى ئێران بۆ مانەوەی عەبدولمەهدی لە دەسەڵات ئاشکرادەکات

18:53 سێ شه‌ممه‌ 03 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس كورد-

 

پێگەیەکى بەریتانی ئاشکرایدەکات، هاوپەیمانی فەتح هانای بۆ نەتەوەیەکگرتووەکان بردووە بۆئەوەی خۆپیشاندەران ڕازیبکات کاندیدەکانی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران پەسەند بکەن، ئێرانیش لە هەوڵی ئەوەدایە عەبدولمەهدی وەک سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەر بهێڵێتەوە تاو ئەوکاتەی کەسێکی نزیک لە خۆى دەدۆزێتەوە.

.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی پێگەی “ئیندپێندنت”ی بەریتانی، هاوپەیمانی فەتح، دوو کاندیدی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق هەیە، کە بریتین لە محەمەد شیاع سودانی و محەمەد بەحرلوعلوم، بەڵام هەردوو کاندیدەکە لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە بەتوندی ڕەتکراونەتەوە.

.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، هاوپەیمانی فەتح هەوڵدەدات لەڕێگەی نوێنەرایەتی نەتەوەیەکگرتووەکانەوە لەعێراق خۆپیشاندەران ڕازی بکات بە  پەسەندکردنی ئەو دوو کاندیدەی.

.

ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بەربژێری یەکەم لەلایەن هاوپەیمانی فەتح بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق، محەمەد بەحرعلوم، وەزیری پێشووی نەوەتی عێراق، دووەم بەربژێریش، محەمەد شیاع سودانییە، کە پێشتر وەزیری پیشەسازیی عێراق بووە.

.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، کاندیدکردنی ئەو دوو کەسایەتیە زریانێک لە ناڕەزایەتی جەماوەری بەدوای خۆیدا هێناوە،  جەماوەر هەردووکیانیان بە “کارتی سوتاو و ماوە بەسەرچوو” ناوەزەند کردووە، لایەن سیاسییەکانیشیان بە “شکستخواردوو” وەسف کردووە.

.

ڕاپۆرتە بەریتانییەکە، بە پشت بەستن بە زانیاری چەند سەرچاوەیەکی سیاسی عێراقی ئەوەی ئاشکرا کردووە،” ئێران لە ئێستادا لە هەوڵی ئەوەدایە یاری بەکات بکات ئەوەش لەڕێگەی بەردەوامبوونی عادل عەبدولمەهدی، لەپۆستەکەی وەک سەرۆک وەزیرانێکی کاربەرێکەر تائەو کاتەی بتوانێت کەسێکی نزیک  لەخۆى بۆ ئەو پۆستە بدۆزێتەوە”.

.

ئەوەشخراوەتە ڕوو، وادەی دیاریکردنی دروستکردنی کابینەی نوێ بەگوێرەی دەستوری عێراق 30 ڕۆژە، ئەوەش لەوکاتەوەی کە عادل عەبدولمەهدی نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەی پێشکەشکردووە، بەڵام بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، تائێستا ئەوە یەکلایی نەکراوەتەوە ئایا ئەو وادەیە  لەوکاتەوە هەژمار دەکرێت کە عەبدولمەهدی نامەی دەستلەکارکێشانەوەکی پیشکەش کردووە لە29ى مانگی ڕابردوو، یاخود لەوکاتەوە هەژمار دەکرێت کە پەرلەمانی عێراق  نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەی پەسەند کردوە  لە1ى کانوونی یەکەمی ئەم مانگەدا.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل