fbpx
Shadow Shadow

ڕاپۆرتێکی ئەمریکی: پێنج ناوچە لەسەر ڕوی زەوی دەبنە هۆکاری هەڵگیرساندنی جەنگی جیهانی سێیەم

19:11 یه‌ك شه‌ممه‌ 03 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

دەریای چین، ئۆکراینا، کەنداوی عەرەبی، نیمچەدوورگەی عەرەبی و چەند ناوچەیەکى دیکە کە بەناوى ناوچەی پێشبینینەکراو ناویان هاتوە، لە ڕاپۆرتى میدیا جیهانییەکان وەک ئەو ناوچانە دەستنیشانکراون کە ئەگەرى هەیە جەنگى جیهانى سێیەمیان لێ ڕوبدات.

,

گۆڤارى ناشیۆناڵ ئینترێستی ئەمریکی بڵاویکردووە، پێشبینی دەکرێت چەند ناوچەیەک لەسەر ڕوی زەوی، ببن شوێنى هەڵگیرسانی جەنگی جیهانی سێیەم.

,

لە ڕاپۆرتەکەدا ئەوە خراوەتەڕو: “دەریای چین، ئۆکراینا، کەنداوی عەرەبی، نیمچەدوورگەی عەرەبی و چەند ناوچەیەکى دیکە بەناوى ناوچەی پێشبینینەکراو ئەو شوێنانەن ئەگەرى سەهەڵدانى جەنگى جیهانى سێیەمیان هەیە”.

,

ڕۆبەرت فارڵی، شارەزای ئەمریکی لە بواری بەرگری و ئاسایش ئاماژەى بەوەکردووە، لەبارەى ئەو ناوچانەوە بە گۆڤارەکەى ڕاگەیاندووە:

,

,

دەریای چین

یەکەم ناوچەیە کە ئەگەری هەیە ببێت بە هۆکاری هەڵگیرسانی جەنگی جیهانی سێیەم، ئەوەش بەهۆی پەرەسەندن و توندبوونی ململانییەکانی نێوان ئەمریکا و چین، بەتایبەتی دوای سزاکانی ئەمریکا بۆسەر وڵاتی چین و ئەو ڕێکارانەی کە هەردوولا دەیگرنە بەر دژ بەیەک.

,

ئۆکراینا

ناوچەیەکی دیکەی جیهانە کە ئەگەری هەیە ببێت بە پریشکی ڕودانی جەنگی جیهانی سێیەم، بەوپێیەی ئەو وڵاتە بوەتە هۆکاری ڕاگرتنی هاوسەنگی نێوان ڕوسیا و ئەمریکا لە خۆرهەڵاتی ئەوروپا ئاماژەی بەوەشکردووە، خواستەکانی ڕوسیا لەو وڵاتە و بەربەرەکانی ئەمریکا لەو خواستانە، ئەگەری هەیە دۆخەکە ئاڵۆزبکات.

,

کەنداوی عەرەبی

کێشەکانی ئەو ناوچەیە وەک “ژیلەمۆیە” هەر لەگەڵ هەڵکردنێکی بایەکدا ئاگرەکەی خۆشدەبێتەوە، ئەگەری هەیە بەخێرایی ببێت بە ئاگرکەوتنەوەیەکی فراوان هەموو جیهان بسوتێنێت، وەک ڕاپۆرتەکە دەڵێت.

,

نیمچە دوورگەی عەرەبی

سەرەڕای هەوڵەکانی ترەمپ بۆ سازان و ڕێککەوتن لەگەڵ  کوریای باکور، بەڵام ئەوەی تێبینی دەکرێت هێشتا کوریا بەردەوامە لە تاقیکردنەوەی موشەکە بالیستییەکانی، ئەوەش ئەگەری هەیە لە کتوپڕدا پەیوەندییەکان لەنێوان هەردوولادا بەرەو ئاقارێکی مەترسیدار ببات.

,

ناوچەی پێشبینینەکراو

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی ناشیۆناڵ ئینترێست، چەند ناوچەیەکی دیکە هەن لە جیهاندا بە خاڵی گەرم دادەنرێن و هیچ لەو ناوچانەی کە پێشتر ئاماژەیان پیکراوە کەمتر نین، بەڵام هێزە زەبەلاحەکانی دونیا نەیاخستوەتە نێو بازنەی گرنگیدانیان، ئەو ناوچانەش پێکهاتوون لە دەریا بەلتیق، ئازەربایجان، فەنزوێلا و کشمیر.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل