fbpx
Shadow Shadow

فڕۆکەکەى سولەیمانى و بەرپرسێکى گەورەى ئەمریکا لە هەولێر

ڕاپۆرتێکى ئەمریکى باس لە “ئەگەرى ڕزگاربوونى” قاسم سولەیمانى دەکات

08:49 دوو شه‌ممه‌ 06 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

ڕۆژنامەیەکى ئەمریکى ئاشکرایکرد، دۆناڵد ترەمپ بە پێچەوانەى سەرۆکەکانى پێشووى ئەمریکاوە بڕیارى کوشتنى قاسم سلێمانى دەرکردووە، یەک ئەگەریش هەبوو بۆ ئەوەى سولەیمانى لەو هێرشە ڕزگارى بێت.

.

ڕۆژنامەى نیۆیۆرک تایمزى ئەمریکى بڵاویکردەوە، سولەیمانى پێی وابوو هیچ کەسێک ناتوانێت دەستى بۆ ببات، تەنانەت ئەگەر فڕۆکەکانى ئەمریکاش بیدۆزنەوە، بۆیە بە ڕێگەى ئاسمانیدا هاتووچۆى دەکرد، بەبێ ئەوەى لە هیچ سزایەک بترسێت.

.

بەگوێره‌ی ڕۆژنامەکە، 13 ساڵ لەمەوبەر هێزى کۆماندۆى تایبەتى ئەمریکى سەرکەوتوو بوون لە شوێنپێهەڵگرتنى شوێنى سولەیمانى، کاتێک لە ئێرانەوە بەڕێوە بووە بەرەو هەرێمى کوردستان، بەڵام ئەمریکییەکان لەدواین ساتدا پڕۆسەکەیان وەستاندووە و سولەیمانى هەڵهاتووە.

.

ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەو کارە لە سەردەمى ترەمپ جیاواز بووە، کاتێک فڕۆکەیەکى جۆرى MQ-9 Reaper بە موشەک دوو ئۆتۆمبیلى بە ئامانج گرت، کە سولەیمانى هەڵگرتبوو، لەکاتى بەجێهێشتنى فڕۆکەخانەى بەغدا، لە بەرەبەیانێکى زووى ڕۆژى هەیندا.

.

بەوتەى بەرپرسێکى ئەمریکى یەک ئەگەر هەبووە بۆ ئەوەى پرۆسەى بە ئامانجگرتنى سولەیمانى هەڵبوەشێتەوە، ئەویش ئەوە بوو ئەگەر بەرپرسانى حکومەتى عێراق لە فڕۆکەخانەى بەغدا پێشوازییان لێبکردایە، ئەوکات بەخێرایی پڕۆسەکە هەڵدەوەشێنرایەوە.

.

وتیشى “ئەوە ڕووینەدا، ئامانجەکە بەتەواوى هاتە بەردەست، ڕەزامەندى لەسەر ئەنجامدانى درا”.

.

بەگوێره‌ی ڕاپۆرتەکە، تا ئێستا ڕوون نییە ترەمپ چۆن لەم کاتەدا ئەو بژاردە سەربازییەى پەسەندکردووە دواى ئه‌وه‌ی دوو سەرۆکى پێش ئەو ڕەتیانکردەوە دەست بۆ ئەو بژاردەیە ببەن، لەترسی ئەوەى کوشتنى جەنەراڵێک شەڕێکى بەرفراوانى لەگەڵ ئێران لێنەکەوێتەوە.

.

باس لەوەشکراوە، شوێنپێهەڵگرتنى شوێنى قاسم سولەیمانى، ماوەیەکى درێژ، له‌كاره‌ له‌پێشینه‌كانی ئاژانسەکانى هەواڵگرى و سوپاى ئەمریکا و ئیسرائیل بووە، بەتایبەتى کاتێک لە عێراق بووە.

.

بەوتەى بەرپرسانى ئەمریکا، قاسم سولەیمانى زۆربەى کات بەبێ بوونى ترس لە تۆڵەکردنەوە گەشتى دەکرد، تەنانەت ڕۆژێک فڕۆکەیەکى سەربازى فەرماندەیەکى گەورەى پێشووى ئەمریکا لە فڕۆکەخانەى هەولێر لە تەنیشت فڕۆکەکەى سولەیمانییەوە  نیشتەوە.

.

روونیشكراوه‌ته‌وه‌، هێرشەکەى سەرلەبەیانى هەینى، لەسەر بنەماى کۆمەڵێک زانیارى هەواڵگرى نهێنى و هەواڵگرى ئەلیکترۆنى و فڕۆکەى بێفڕۆکەوان بووە و کارەکەش زۆر نهێنى بووە، بۆ دیاریکردنى شوێنەکەى و بە ئامانجگرتنى سولەیمانى، لەچەند ڕۆژى ڕابردووشدا فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانى ئەمریکا بەدواى هەلى کوشتنیدا دەگەڕا.

.

هەر به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتەکە، ئەو بژاردەیەى کە لە کۆتایدا ڕەزامەندى لەسەردرا، ئەوە بوو کە سولەیمانى لەکاتى گەیشتنى بە فڕۆکەخانەى بەغدا بە ئامانج بگیرێت.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل