Shadow Shadow

ڕاپرسییەک: لە عێراق پیاوان زیاتر کێچەڵی سێکسییان پێ دەکرێت تا ژنان

18:12 پێنج شه‌ممه‌ 11 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

بەپێی ڕاپرسییەکی هاوبەشی کەناڵی بی بی سی و دەزگای بارۆمەتری عەرەبی کە لە 10 وڵاتی عەرەبی ئەنجامدراوە، ڕێژەى ئەو پیاوانەى کە لە شوێنە گشتییەکانی عێراق گێچەڵی سێکسییان پێکراوە زیاترە لە ڕێژەى ئەو ژنانەى کە ڕوبەڕوی هەمان حاڵەت بوونەتەوە.

ڕاپرسییەکە دەڵێت، ڕێژەى 20%ی پیاوانی عێراق گێچەڵی سێکسییان پێکراوە، لە بەرانبەردا لە 17%ی ژنان وتوویانە ڕوبەڕوی ئەو حاڵەتە بوونەتەوە.

هەربەپێی ڕاپرسییەکە، ڕێژەى ئەو پیاوانەى کە ڕوبەڕویی توندوتیژی خێزان بوونەتەوە زیاترە لە ڕێژەى ژنان.

جگە لە عێراق و تونس، لەو وڵاتانی تر کە ڕاپرسییەکەى تێداکراوە ڕیژەى گێچەڵی سێکسی بۆسەر ژنان زیاتر بووە بەڵام لە تونس جیاوازییەکە لەنێوان پیاوان و ژنان 1%ـە و کەمترە لە عێراق.

شتێکى ئاشکرایە کە توندوتیژی سێکسی و خێزانی کێشەیەکى دیاری کۆمەڵگەکانە، بەڵام ئەو دەرئەنجامە شتێکى سەیرە بە تایبەت لە کۆمەڵگەیەکی پیاوسالاری وەک عێراق.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل