fbpx
Shadow Shadow

"پەرلەمانی کوردستان 54 ڕاوێژکارى هەیە"

بڕى مووچەى مانگانەى ڕاوێژکارەکانی پەرلەمانى کوردستان چەندە؟

18:09 سێ شه‌ممه‌ 27 ئاب 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

زۆری ڕێژەی ڕاوێژکارەکانی پەرلەمان وای لە سەرۆکایەتیی پەرلەمان کردووە هەوڵ بۆ کەمکردنەوەیان بدات، وەک پەرلەمانتارێک بۆ ناس کوردى ئاشکرا کردووە، بەڵام ڕاوێژکارێکی پەرلەمان، ڕەتیدەکاتەوە ژمارەیان زۆر بێت.

,

ئەندامێکی لیژنەی کاروباری پەرلەمانی کوردستان ئەوەى ئاشکرا کرد، 54 ڕاوێژکار لە پەرلەمانی کوردستان هەن، مانگانەش شەش ملیۆن و 500 هەزار دینار مووچە وەردەگرن.

,

سەرچنار ئەحمەد، ئەندامی لیژنەی دەستپاکی و کاروباری پەرلەمانى کوردستان بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “لە پەرلەمانی کوردستان 54 ڕاوێژکار هەن، کە بە پێی کورسی حیزبەکان لە پەرلەمان دابەشکراون بەسەر حیزبەکاندا و مانگانە شەش ملیۆن و 500 هەزار دینار مووچە وەردەگرن”.

,

بەپێی ئەو ڕێژەیە بێت حکومەتى هەرێمى کوردستان بڕی 351 ملیۆن دینار مانگانە دەدات بەو 54 ڕاوێژکارە، جگە لەوەی لە یەکەم خولەوە پەرلەمانی کوردستان ڕاوێژکاری هەیە و چەندین کەس بەو پلەیە خانەنشین بوون.

,

لەبەرامبەردا سەبارەت بە مووچەکانیان ڕاوێژکارانی پەرلەمان قسەی جیاوازیان هەیە و ڕاوێژکارێک ڕەتیشیدەکاتەوە ژمارەیان زۆر بێت و بەپێویستیشی دەزانێت، ڕاوێژکاری دیکە دابنرێت.

,

مەجید ساڵح، کە ڕاوێژکارە لە پەرلەمانی کوردستان دەربارەی مووچەی ڕاوێژکارەکان بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “مووچەکان بەپێی پسپۆڕی و ئیمتیازات دەگۆڕدرێت و پلەبەندی هەیە، بەڵام بە گشتی لە سێ ملیۆنەوە دەستپێدەکات تا پێنج ملیۆن”.

,

هاوکات لاوەند جەلال، ڕاوێژکاری یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان هەرچەندە  ڕەتیکردەوە بڕی مووچەکەیان ئاشکرا بکات، بەڵام تایبەت بە ناس کورد ئاماژەی بەوەکرد: “بەهیچ شێوەیەک مووچەی ڕاوێژکاری پەرلەمان ناگاتە شەش ملیۆن و لە ڕاویژکارانی سەرۆکایەتیی حکومەت و سەرۆکایەتی هەرێم زیاتر نییە، کە ئەوەش بەپێی یاسا لە ئەنجومەنی وەزیران دیاریکراوە”.

,

سەبارەت بە زۆری ژمارەی ڕاوێژکارەکان، لاوەند جەلال باسی لەوەکرد، لە زۆر وڵاتدا ژمارەی ڕاوێژکارەکانی پەرلەمان هێندەی ژمارەی پەرلەمانتارەکانە، چونکە پەرلەمان پێویستی بە کەسانی تایبەتمەندە و زۆرکات پەرلەمانتاران ئەو شارەزاییەیان نییە و پێویستیان بە ڕاوێژکردن هەیە بە کەسانی تایبەتمەند لە بوارە جیاوازەکاندا.

,

ئەو ڕاوێژکارە ڕوونیشیکردەوە، ئەو وێنەیەشی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە سەرجەمیان بە ڕاوێژکار ناوبراون، بەوشێوەیە نییە و لە پەرلەمان نزیکەی 40 ڕاوێژکاری فەرمی هەن، هەندێکیش بە گرێبەست دامەزرێندراون و سکرتێری لیژنەکانی پەرلەمان و جێگری سەرۆکی دیوان و چەندین کەسی دیکە هەن، کە لەو وێنەیەدان و ڕاوێژکار نین.

,

سەرچنار ئەحمەد پێیوایە، ڕاوێژکارەکان ژمارەیان زۆرە و پەرلەمانی کوردستان پێویستی بەو ژمارە زۆرە نییە، ئاشکراشیکرد سەرۆکایەتیی پەرلەمان  پلانی هەیە هەندێکیان بگوازێتەوە بۆ جێگای دیکە، بەڵام بەو پلە و ئیمتیازاتانەی کە هەیانە.

,

بەپێچەوانەوە لاوەند جەلال باسی لەوەکرد، ئەگەر بیانەوێت کارەکانی پەرلەمان بە باشی بروات و بی کەموکوڕی بن، پێویستە ڕاوێژکاری دیکەش دابمەزرێندرێت، چونکە بۆ نمونە پڕۆژەیەکی سود وەرگرتن لە وزەی با کە ببرێتە پەرلەمان، پێویستی بە کەسێکە پسپۆڕ بێت لەو بوارەدا، بەڵام هیچ کەس و پەرلەمانتارێک پسپۆڕی ئەو بوارەی نییە، کەواتە پێویستی بە ڕاوێژکارێکە و چەندین نمونەی دیکەی هاوشێوە هەن.

,

سەبارەت بەوەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بیەوێت ژمارەی ڕاوێژکارەکان کەمبکاتەوە، ئەو ڕاوێژکارە ئاماژەی بەوەکرد، ڕەنگە شتێکی لەوشێوەیە هەبێت، بەڵام ئەوە ڕەنگە تایبەت بێت بەوەی بگۆڕدرێن بە کەسانی پسپۆڕی دیکە، نەوەک لەبەر ژمارە زۆری لاببرێن.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل