fbpx
Shadow Shadow

"ئەندامانی باڵای پارتەکەی سەرۆکی ئەمریکاش شۆک بوون بە بڕیارەکەی ترەمپ"

ڕاوێژکارێکی کۆمارییەکان بۆ ناس کورد: بڕیارەکەی ترەمپ زیانێکی زۆر لە ستراتیژى ئەمریکا دەدات لە سوریا

16:36 سێ شه‌ممه‌ 08 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد- هۆرڤان رەفعەت

بڕیارەکەی ترەمپ کاردانەوەی لەنێو پارتی کۆمارییەکانیشدا دروست کردووە، ئەوانیش شۆک بوون بە بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا.

,

ڕۆژی دوو‌شەممە، 7ی تشرینی یەکەمی 2019، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەڕێگای تویتێکەوە ڕایگەیاند: “ماوەیەکی زۆرە بەبێ هۆ لە سوریاین و پارەیەکی زۆرمان لە شەڕی ئەو وڵاتەدا خەرجکردووە، بڕیارمانداوە سەرجەم هێزە سەربازییەکانمان لەو وڵاتە بکشێنینەوە”.

,

ئەو بڕیارەی ترەمپیش کاردانەوەی جیهانی و ناوچەیی دروست کرد، لەنێو ئەمریکاشدا بڕیارەکەی ترەمپ شەقامی ئەمریکا و تەنانەت نێو پارتی کۆمارییەکانیشی دابەشکردووە.

,

زەردەشت بابان، ڕاوێژکاری پارتی کۆمارییەکانی ئەمریکا و کارمەندی حکومەتی فیدڕاڵی ئەمریکا تایبەت بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “بەیانی ڕۆژی دووشەممە دۆناڵد ترەمپ ئەو بڕیارەی دەرکردووە و بڕیارەکەش تا ڕادەیەک بۆ بەشێک لە ئەندامانی پارتی کۆمارییەکانی کە پارتەکەی سەرۆک ترەمپە چاوەڕواننەکراو بو و توشی شۆکی کردوون کە وتویەتی لە سوریا هێزەکانمان دەکشێنینەوە”.

,

زەردەشت بابان ئاماژەی بەوەشکرد: “بڕیارەکەی سەرۆک ترەمپ نوێ نەبوە چونکە پێش هەشت مانگیش وتی ‘لە سوریا دەکشێینەوە’، کە بەرپرسانی پارتی کۆماریش پرسیاریان کردووە کە بۆچی لەم کاتەدا بڕیاری کشانەوەی داوە؟، سەرۆک ترەمپیش وتویەتی ‘ئەو بڕیارەم پێشتر داوە بەڵام لەبەر داواکانی ئێوە دوام خستبو’ ئەوە وەڵامی سەرۆک ترەمپ بوە بۆیان”.

,

بابان وتى: “ترەمپ زۆر گرنگی بەو بەڵێنانەی دەدات کە لەکاتی بانگەشەدا داونیەتی بە دەنگدەران و بڕیاری کشانەوەشی لە ئەمریکا یەکێک بوە لەو بەڵێنانەی پێشتر بە دەنگدەرانی داوە، بۆیە ئێستا ئەو کارە بۆ جێبەجیکردنی بەڵێنەکانی دەکات نەک شتێکی جیاوازتر”.

,

لەبارەى کاردانەوە خراپەکانی بڕیارەکەی ترەمپ، بابان وتی: “ئەو بڕیارەی ترەمپ بۆ ئێستا ڕەنگە باش بێت، بەڵام لە داهاتودا زیانی ستراتیژی دەدات لە پێگەی ئەمریکا لەو ناوچەیە، هەروەها زیان لە کوردیش دەدات لە ڕۆژئاوای کوردستان مەترسی لەسەر ئاسایشی ناوچەکە دروست دەکات”.

,

لەبارەی هەڵوێستەکانی هەسەدە و بەرپرسانی کوردەوە کە ئەمریکایان بەوە تۆمەتبارکرد “لەپشتەوە چەقۆى کورد داوە”، ڕاویژکارەکەی پارتی کۆمارییەکانی ئەمریکا ئەوەى خستەڕو: “وشەکانی خیانەت و لە پشتەوە چەقۆدان لە کورد، لە فەرهەنگی سیاسەتی ئەمریکیدا نییە و ئێمە ئەو وشانە بەکارناهێنین، ئەوانە وشەی عاتیفین کە کورد بەکاریان دەهێنێت، هەروەها هەرگیز ئەمریکا بە کوردی نەوتوە هاوپەیمانمان لە سوریا بەڵکو پێی وتون ‘هاوبەشە کوردەکانمان’، هاوبەش و هاوپەیمان زۆر جیاوازن، سەرۆک ترەمپیش وتویەتی ‘کوردەکان لەبەرامبەر وەرگرتنی چەک و پارەدا شەڕیان کردووە دژی داعش’، بەڵام من پێم وایە دەبو بیری لەوەش بکردایەتەوە کە کوردەکان دەیان هەزار شەهیدیان داوە بۆ ئازادکردنی ئەو ناوچانە لە دەستی داعش”.

,

“پیشتر ئەمریکا دوو هەزار سەربازی لە خاکی سوریادا هەبو کە هەزار کەسیان سەربازی شەڕبوون و ئەوانی دیکەش ڕاویژکاری سەربازی و ڕاهێنەر و ڕاوێژکار تیمی کاری دیکە بوون، بەڵام ئێستا نزیکەی 100 سەربازیان ماوە کە ئەندامانی تیمی ڕاویژکاری و کاری تایبەتن و ترەمپ دەیەویت ئەوانیش بکشێنێتەوە، هاوکات هەمان پلانی هەیە بۆ عێراق و ئەفغانستان و لەماوەی دوو ساڵی داهاتودا لە ئەفغانستان بەتەواوەتی و پاشان لە عێراقیش دەکشێینەوە”، زەردەش بابان وای وت.

,

ئەو شارەزایەی سیاسەتی ئەمریکا دەربارەی ئەوەی کە ئێستا باشترین بژاردە بۆ کورد چییە؟ ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: “لەئێستادا کورد دەتوانێت لەڕیگای دیپلۆماسییەتەوە ڕوبەڕوی تورکیا ببێتەوە، ژمارەیەکی زۆر کوردمان هەیە لە وڵاتانی ئەمریکا و ئەوروپا دەبێت ئەو کوردانە  لۆبی (بەدەست هێنانی پاڵپشتی بۆ دۆزیکی تایبەت) بۆ کەیسی کورد بکەن و بچنە بەردەم پەرلەمان و نوێنەرایەتییەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان و پەرلەمانی ئەورپا و لەگەڵ بەرپرسان و پەرلەمانتار و سیناتۆری وڵاتە زلهێزەکان کار بکەن، تا ڕێگا لەو هێرشانە بگرن”.

,

ڕاویژکاری کۆمارییەکان جەختی لەوەشکردەوە: “لە ئێستادا ئاسمانی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا و ڕۆژئاوای کوردستان بەسەر فڕۆکەی سەرجەم وڵاتاندا داخراوە و تورکیا بەهیچ شێوەیەک ناتوانێت لەڕێگای ئاسمانەوە هێرش بکات، تەنها لە حاڵەتیکدا نەبێت کە ئەمریکا ریگای بدات، ئەوەش مەحاڵە ڕوبدات”.

,

بەڵام لە تویتەکانیدا ترەمپ وتەکانى دژ بەیەکن و شەوى ڕابردوو، پاش ئەوەى لەسەر کورد و جێهێشتنى سوریا چەند توێتێکى کرد، ڕایگەیاند، گەر تورکیا ئەو سنورانە ببەزێنێت بۆى دیاریکراون لە سوریا، ئەوا ئابورییەکەى لەناو دەبات.

,

ئەمڕۆش لە کاردانەوەیەکى نوێدا ترەمپ وتى: “بەهیچ شێوەیەک کوردمان لەبیر نەکردووە، کورد جەنگاوەرێکى نایابن و تورکیاش هەر شەڕێکى ناپێویست بکات ئابورییەکەى وێران دەبێت”.

,

,

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل