fbpx
Shadow Shadow

ڕاوێژکارێکی بارزانی: سەرۆکوەزیرانی داهاتوی عێراق ناتوانێت بەبێ ڕەزامەندی کورد پۆستەکەی وەربگرێت

13:33 یه‌ك شه‌ممه‌ 01 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

ڕاوێژکارێکى مەسعود بارزانی ئاماژەی بەوەکرد، بارەگای بارزانی بۆ چارەسەری دۆخى ئێستاى عێراق هیچ دەستپێشخەرییەکى نەخستوەتەڕو، ئاشکراشیکرد: “هیچ کەسایەتییەک ناتوانێت ببێت بە جێگرەوەی عەبدولمەهدی، بەبێ ڕەزامەندی کورد”.

,

ئەمڕۆ یەکشەممە 1ى کانوونی یەکەمی 2019، کیفاح مەحمود، ڕاوێژکاری ڕاگەیاندنی نوسینگەی مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە لێدوانێکى تایبەتیدا بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “جگە لە ڕاگەیەندراوەکەى سەرۆک بارزانی کە دوێنی شەممە دەقەکەی بڵاوکرایەوە، لەئێستادا هیچ دەستپێشخەرییەکی بۆ قۆناغی دوای دەستلەکارکیشانەوەی عادل عەبدولمەهدی پێشنیار نەکردووە”.

,

ڕاوێژکارەکەى بارزانى ئەوەشى وت: “سەرۆک بارزانی لە راگەیەندراوەکەى جەختی لەوەکردووەتەوە، ئەو لەگەڵ هەموو هەنگاوێکە کە ببێتە هۆکاری چارەسەرکردنی قەیرانەکان و ڕێگری بکات لە داڕوخانی عێراق و بڵاوبوونەوەی پشێوی و گەڕانەوەی عێراق بۆ سەردەمی دیکتاتۆریەت”.

,

کیفاح مەحمود ئەوەشی خستەڕو، مەسعود بارزانی و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بەردەوام جەخت لەوە دەکەنەوە، کە هەر گۆڕانکارییەک لە عێراق دەبێت بەگوێرەی دەقەکانی دەستوری عێراق بێت و ڕەچاوی مافە ڕەواکانی هەموو پێکهاتەکانی عێراق بکات.

,

“کورد هاوبەشێکی سەرەکییە لە پڕۆسەی سیاسی عێراق، بۆیە دەبێت ئەو کەسایەتییەی کە بەربژێر دەکرێت بۆ پۆستی سەرۆکی حکومەتی عێراق لە ئاست ئامانجەکانی خۆپیشاندراندا بێت و ڕەزامەندی هەموو پێکهاتەکانی عێراقی لەسەر بێت بە کوردیشەوە”، ڕاوێژکارەکەى بارزانى واى وت.

,

وتیشی: “کورد بەگوێرەی دەستوری عێراق، ڕۆڵێکی باڵای دەبێت لە دیاریکردنی سەرۆکوەزیرانى داهاتووی عێراق”.

,

هەینى ڕابردوو، عەبدولمەهدى نامەى دەستلەکارکێشانەوەى ئاڕاستەى پەرلەمانى عێراق کرد، ئەمڕۆش پەرلەمان ئەو نامەیە تاووتوێ دەکات.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل