fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

"قاسمى سولەیمانى پەشیمانى کردەوە"

ڕاوێژکارێکى سولەیمانى: بەشار ئەسەد ویستى دەستلەکاربکێشێتەوە و هەڵبێت

15:13 دوو شه‌ممه‌ 24 شوبات 2020
article image

ناس كورد- 

 

ڕۆژنامەى جیرۆز پۆستى ئیسرائیل بڵاوى کردەوە، لەیادى چلەى کوژرانى قاسم سولەیمانیدا، حەسەن فلارک، ڕاوێژکار و یاریدەدەرى تایبەتى قاسم سولەیمانى ئەوەى ئاشکرا کردووە کە بەشار ئەسەدى سەرۆکى سوریا ویستویەتى دەستلەکار بکێشێتەوە و داواى مافى پەنابەرى سیاسى لەوڵاتێک بکات، بەڵام قاسم سولەیمانى کە پێیزانیوە نامەیەکى بۆ ناردووە و لەو ویستەى پەشیمانى کردووەتەوە.

.

فلارک باسى لەوە کرد، بەشار ئەسەد ویستویەتى داواى مافى پەنابەرێتى لەڕوسیا بکات بەڵام قاسم سولەیمانى بۆچونەکەى گۆڕیوە و ئەسەدى لەوە دڵنیاکردوەتەوە کە تەنها بژاردەى ئێران لەسوریا سەرکەوتنە.

.

ڕۆژنامەکە ئەوەشى خستووەتە ڕوو، گەرچى فلارک وردەکارى ڕوداوەکە و کاتەکەى باس نەکردووە لەچ کاتێکدا لەماوەى 9 ساڵ بەردەوامى قەیرانەکانى ئەو وڵاتەدا بەڵام پێدەچێت کاتێک کە سوپاى ئەسەد نزیکەى 80%ى خاکەکەى لەدەستدا و ئۆپۆزسیۆن لەسەرەتاى هەڵگیرسانى شەڕەکانەوە کۆنترۆڵى کرد ئەو کاتانە بوبێت بەتایبەت پێش ئامادەى بەرفراوانى ئێران لەساڵى 2012 کە بەلاى ئۆپۆزسیۆنى سوریاوە ژمارەى سەربازانى ئێرانى بەهەموو جۆرەکانیەوە لەوانە ئەفغانى و میلیشیاکانى عێراق و پاکستانى و میلیشیاکانى حزبوڵا لەسوریادا گەیشتووەتە نزیکەى 70 هەزار چەکدار.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل