fbpx
Shadow Shadow

"لەگەڵ وەزیرى دەرەوەى تورکیا کۆدەبێتەوە"

ڕاوێژکاری سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری ئاسایشی نیشتمانی لە تورکیایە

20:13 چوار شه‌ممه‌ 16 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

بەمەبەستی ڕاگرتنی دەستدرێژییەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان، ڕۆبەرت ئۆبراین، ڕاوێژکاری سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری ئاسایشی نیشتمانی ئەمڕۆ سەردانی تورکیای کرد.

,

ئەمڕۆ چوارشەممە، 16ى تشرینی یەکەمی 2019 ڕۆبەرت ئۆبراین، ڕاوێژکاری سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری ئاسایشی نیشتمانی سەردانی تورکیای کرد، بڕیاریشە لە گەڵ مەولود چاوش ئوغڵۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆببێتەوە پێش ئەوەی مایک پنس، جیگری سەرۆکی ئەمریکا و شاندێکی یاوەری سبەی لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، کۆببنەوە.

,

بەگوێرەی سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەکان، ئیدارەی ترەمپ لە ئێستادا لە هەوڵی ئەودایە کاردانەوەی لەشکرکێشییەکەی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان لە ئاستێکدا قەتیس بکات، ئەمەش لەکاتێکدا کە ئەردۆگان بۆ چەند جارێک جەختی لەوەکردووەتەوە، ئەو بەهێچ شێوەیەک فەرمانی ڕاگرتنی شەڕ لەگەڵ هەسەدە  نادات.

,

ئه‌ردۆگان پێشتر به‌ كه‌ناڵى سكاى نیوزى ڕاگه‌یاندبو، ئاماده‌ نییه‌ چاوى به‌و شانده‌ ئەمرکییە بكه‌وێت کە بڕیارە بچێتە تورکیا، ئه‌و ته‌نها ئاماده‌یه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئه‌مریكا كۆببێته‌وه، بەڵام دواتر لە وتەکانى پەشیمان بوەوە و وتەبێژى کۆشکى کۆمارى تورکیا وتى، ئەردۆگان لە ئامادەکاریدایە بۆ پێشوازى لە شاندەکە.

,

مایک پۆمپیۆ، وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا کە یەکێک دەبێت لە شاندەکە، پێشتر بە میدیاکانى ڕاگەیاند، ئامادەکارى کردووە بۆ ئەوەى بچێتە تورکیا، لە وتەکانیشیدا وتى:”ئەردۆگان هۆکارى پشێوى و تێکچوونى ئارامى ناوچەکەیە”.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل