fbpx
Shadow Shadow

هەواڵی ڕاستەوخۆ

ڕاوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق دڵنیایی دەدات لەبارەى موچەوە

10:26 چوار شه‌ممه‌ 29 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

ڕاوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق دڵنیایی دەداتە فەرمانبەران و خانەنشینان لەوەى کە موچەکانیان پارێزراوە و هیچ دەستکارییەک ناکرێت.

.

مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق بە ڕۆژنامەى سەباحی نیمچە حکومی ڕایگەیاند، “دڵنیایی دەدەینە موچەخۆران و خانەنشینان کە موچەکانیان بۆ ساڵی 2020 پارێزراوە و هیچ دەستکارییەک ناکرێت، بە تایبەت کە دۆخی بودجە جێگیرە.”

.

مەزهەر محەمەد وتیشی، “گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنەکان لەنێوان ئەنجومەنی وەزیران و پەرلەمانی عێراق بەردەوامە بۆ پێشکەشکردنی بودجەیەک کە بتوانرێت جێبەجێبکرێت، سەرجەم ئامانجە کۆمەڵایەتی و ئابورییەکانی تێدا بێت، هەرچەندە حکومەتى کاربەڕێکەر ناتوانێت پڕۆژەیاسای بودجە پێشکەش بکات بەڵام وەزارەتی دارایی بەردەوامە لە ئامادەکردنی پڕۆژەیاساکە.”

.

ئاماژەى بەوەشکرد، “پڕۆژەیاسای بودجەى 2020 پێویستی بە دووبارە ڕێکخستنەوەى هەیە بە ئاڕاستەى کەمکردنەوەى خەرجییەکان و دابەزاندنی کورتهێنان و زۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات، واتە بەجۆرێک کە بودجە توانای خەرجی هەبێت، ئەوەش پێویستى بە کاتێکی زۆرە تاوەکو ئامادەدەکرێت بە شێوەیەکی ڕاست و دروست.”

.

هاوکات ئەو ڕاوێژکارە هۆکاری دواکەوتنی پێشکەشکردنی پڕۆژەیاسای بودجەى بۆ “دۆخی ئەمدواییەی وڵات و هەندێ کێشە لە پڕۆژەیاساکەدا” گەڕاندەوە کە دەبووە هۆی کورتهێنانێکی گەورە.
..

مەزهەر محەمەد ساڵح چاوەڕوان دەکات لە “چەند هەفتەى داهاتوودا پڕۆژەیاساکە ئامادە بکرێت بە تایبەت دوای ئەوەى دانوستان و لێکتێگەیشتن هەیە لەنێوان لایەنە پەیوەندیدارەکان.”

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل