fbpx
Shadow Shadow

ئه‌فسه‌ره‌ عه‌ره‌به‌كه‌ى سه‌ماوه‌ ناكۆكى ناوخۆیى دروستكرد

ڕاوێژكارێكى سه‌رۆك كۆمارى عێراق له‌وه‌ڵامى په‌رله‌مانتارێكى پارتیدا: خاكیش شه‌ره‌فه‌ و ناشبێت بفڕۆشرێت

20:13 هه‌ینی 02 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

 

له‌وه‌ڵامى په‌رله‌مانتارێكى پارتی دیموکراتى کوردستاندا كه‌ڕایگه‌یاند بوو “ئه‌وه‌ى ئاڵاى وڵاته‌كه‌ى نه‌پارێزێت كه‌رامه‌تیشى ناپارێزێت”، وه‌كو ئاماژه‌كردنێك بۆ داگیركردنى شه‌نگال، ڕاوێژكارێكى سه‌رۆك كۆمارى عێراق  دەڵێت “خاكیش كه‌رامه‌ت و شه‌ره‌فه ‌و  ناشبێت بفڕۆشرێت”.

 

.

هاوژین عومه‌ر، ڕاوێژكارى سه‌رۆك كۆمارى عێراق له‌وه‌ڵامه‌كه‌یدا كه‌ ئاڕاسته‌ى به‌همه‌ن كاكه‌ عەبدوڵاى په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنى پارتى له‌په‌رله‌مانى كوردستان كردووه‌، ڕایگه‌یاند:” ناکرێت ئێمە و حیزبەکەمان بە دژە کورد و دژە ئاڵا لەقەڵەم بدەیت، بەڵام خۆت هێندە یادەوەریت لاواز بێت، کارەساتی کەوتنی شەنگال و کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزدیت لە بیر نەبێت، کە دوێنێی نزیک بە هۆی بەزینی “کەڵەشێرەکانـ”ـی ئێوەوە ڕوویدا و، ئەوان بە خاک و پیرۆزیی و شەرەف و ژن و منداڵەوە تەسلیمی بێڕەحمی داعش کران! برام خاکیش هەر شەرەفە و نابێت بفڕۆشرێت”.

 

.

ڕاوێژكاره‌كه‌ى سه‌رۆك كۆمارى عێراق ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌، بۆ نەگبەتی خۆت و “کەڵەشێرەکانـ”ـی حیزبەکەشت، سبەی (شەممە) پێنجەمین ساڵیادی ئەو کارەساتە گەورەیەیە، جارێکی دیکەش هەموو دنیا باس لە “جوامێریی و ئازایەتی” “کەڵەشێرەکانـ”ـی ئێوە لە بەرەکانی شەنگال دەکەنەوە و برینتان دەکولێننەوە.

.

 

له‌كۆتایى وه‌ڵامه‌كه‌شیدا هاوژین عومه‌ر نوسیویه‌تى، ئاڵا شەرەف و کەرامەتە و ئەبێ بەرز ڕابگیرێت، بەڵام نەک سامانی خەڵکی بەشمەینەتى کوردستان و بەشە مووچەی واریسی شەهید و تاقانەکانی ئەنفال بدرێن بە ئافرەتێکی گۆرانیبێژی هەندەرانی، تاوەکو بێیت و له‌ بەردەم بەرپرسە ئیداریی و حیزبیەکانتدا، لە کەمەر و سمتی بیبەستێت.

 

.

وه‌ڵامى ڕاوێژكاره‌كه‌ى سه‌رۆك كۆمارى عێراق له‌كاتێكدایه‌، دواى ڕوداوه‌كه‌ى هه‌فته‌ى ڕابردووى سه‌ر گۆڕى به‌كۆمه‌ڵى شه‌هیدانى ئه‌نفال له‌سه‌ماوه‌ كه‌ به‌به‌رچاوى ژماره‌یه‌ك له‌به‌رپرسانى  كورده‌وه‌ ئه‌فسه‌رێكى عه‌ره‌ب داواى لابردنى ئاڵاى كوردستانى كرد، بەهمەن کاکە عەبدوڵا په‌رله‌مانتار‌ى پارتى له‌ڕە‌خنه‌یه‌كدا كه‌ ئاڕاسته‌ى ڕاوێژكاره‌كه‌ى سه‌رۆك كۆمارى كردبوو ڕایگه‌یاندبوو، ئاڵا شەرەف و کەرامەتە ، کەسێك لەسەر سوکایەتی کردن بەئاڵاکەی شەڕ نەکات لەسەر شەرەف و کەرامەتیشی شەڕ ناکات .

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل