fbpx
Shadow Shadow

ڕاهێنەر و یاریزانانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا پشتگیری ڕۆژئاوای کوردستان دەکەن

13:44 دوو شه‌ممه‌ 14 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

هەڵبژاردەی ئەڵمانیا وەک یەکەمین هەڵبژاردە پشتیوانیی خۆیان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دەربڕی و پەیامێکیان ئاڕاستەی جیهان کرد.

.

شەوی ڕابردوو دوای تەواوبوونی یارییەکەیان بەرامبەر ئەستۆنیا، یاریزانان و ڕاهێنەر و سەرجەم ستافی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، لە ژووری خۆگۆڕینی یاریزانان وێنەیەکی بە کۆمەڵیان گرت و لەسەر وێنەکەش پەیامێکیان نوسیوە و بڵاویانکردووەتەوە.

.

لە پەیامەکەدا هەڵبژاردەی ئەڵمانیا ئاماژەی بەوەکردووە ““بەیەکەوە هەڵوێستمان دەبێت بۆ لێبوردەیی و جیاوازی قبوڵکردن، دژی هەموو جۆرە توندووتیژییەک و یەکتر قبوڵنەکردنێکین”.

.

بڵاوکردنەوەى ئەو پەیامە، دواى ئەوەهات کە دوو یاریزانى ئەڵمانى بەڕەچەڵەک تورک، لایکى پۆستى یاریزانێکى هەڵبژاردەى تورکیایان کردبوو کە تێیدا یاریزانانى هەڵبژاردەکە سڵاوى سەربازى دەکەن، دواى بردنەوەیان لە ئەلبانیا.

.

پێشتریش وەک یەکەم یاریزان، مارکیزیۆی یاریزانی ئیتاڵی، پەیامێکی پشتگری ئاڕاستەی کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان کردبوو و دڵتەنگی خۆی بەرانبەر شەهیدکردنی هاوڵاتییان و منداڵی ڕۆژئاوا دەربڕیبوو.

 

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل