fbpx
Shadow Shadow

ڕاهێنەری نوێی بەرشەلۆنە یاریزانەکانی لە مەترسییەک ئاگاداردەکاتەوە

15:59 یه‌ك شه‌ممه‌ 19 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

کیکی سیتینی ڕاهێنەری نوێی بەرشەلۆنە هۆشداری لە یارییەکەی ئەمشەو بە یاریزانەکانی دەدات و دەڵێت، ئەوان لە گەڕی پێشوو ئاستێکی بەرزیان پێشکەشکرد و دەیانەوێت دووبارەی بکەنەوە.

،

كیكێ سێتین، ڕاهێنەری نوێی بەرشەلۆنە بەر لە یارییەکەی ئەمشەویان بەرامبەر یانەی گرانادا، له‌ كۆنگره‌ی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ” گرانادا هیواده‌خوازێت ئه‌نجامی یاریی گه‌ڕی چوون دووباره‌ بكاته‌وه‌، چونكه‌ ئه‌وان لەو یارییەدا ئاستێکی بەرزیان پێشکەشکرد، بۆیە یاریزانەکانم ئاگادارکردووەتەوە لە یارییەکە کە یارییەکەی ئاسان نابێت”.

،

وتیشی: “پێم سه‌یربوو كه‌ یاریزانه‌كانم زۆر به‌خێرایی رازی بوون به‌و گۆڕانگارییانه‌ی من ئه‌نجامم دان، زۆر ڕازیم لە ئاستی كاركردنیان و تواناكانیان و زوو تێگه‌یشتن له‌ هه‌ر شتێك كه‌ داوایان لێده‌كه‌م.

،

دەربارەی گواستنەوەی یاریزانی نوێش ئاماژەی بەوەکرد: “ده‌مه‌وێ له‌وه‌ تێبگه‌م كه‌ ئێمه‌ یاریزانی چۆنمان هه‌یه‌، ئینجا بیر له‌ گواستنه‌وه‌كان بكه‌مه‌وه‌، هێشتا بۆ ئه‌وه‌ كاتمان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌”.

،

ئه‌مشه‌و له‌ میانی یارییەکانی هەفتەی 20ی لالیگادا، کاتژمێر 11:00 به‌ كاتی هەرێمی كوردستان یانەی بەرشەلۆنە میواندای یانەی گرانادا دەکات و ئەوە یەکەم یاری کیکی سیتینی ڕاهێنەری نوێ دەبێت.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل