fbpx
Shadow Shadow

ڕانیە؛ گەنجێکی 20 ساڵ لە زێى بچووک خنکا.. هەوڵى رزگارکردنى کچێکیدا  

19:44 هه‌ینی 23 ئاب 2019
article image

ناس کورد –

لەکاتێکدا کوڕێک لە هەوڵى ئەوەدا بوو کچێک  لەئاوى زێى بچووک رزگار بکات، دەکەوێتە قوڵایى ئاوەکە و نە دەتوانێت کچەکە رزگار بکات نە خۆى، هەردووکیان دەخنکێن.

.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین ڕایگەیاند”کاتژمێر 3:30 خولەکی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ  (هەینی) دوو تەرم بەناوەکانی (ڕ . ٲ. هـ) ڕەگەزی نێر، لەدایکبووی ساڵی 1999 پیشەی خوێندکار دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی شەهیدان، و (ع.ٲ.ح) لەدایکبووی ساڵی 1999 پیشەی کچی ماڵ، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی ئاشتی گەیەندرانە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ”.

.

بەگوێرەى راگەیەندراوەکەى بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین، ڕووداوەکە لەکاتێکدا بووە خێزانی کچەکە بەمەبەستی گەشتوگوزار چونەتە زێی بچوک، پاش ئەوەی کچەکە دەچێتە ناو قوڵایی ئاوەکە بەمەبەستی مەلەکردن خۆی بۆ ڕزگار نەکراوە و پاشان خنکاوە، دواتر کوڕەکە کە بەمەبەستی ڕاوە ماسی چۆتە هەمان شوێن وەکو ئەرکێکی مرۆڤایەتی چۆتە ناو ئاوەکە بەمەبەستی ڕزگارکردنی کچەکە، بەڵام ئەویش خنکاوە.

.

راگەیەندراوەکە روونیدەکاتەوە،دوای ڕووداوەکە دەستبەجێ مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی فریاکەوتن و بنکەی ڕاپەڕین و نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر، گەیشتونەتە شوێنی ڕووداوەکە.

.

ئاماژە بەوەش کراوە، کچەکە دەستگیراندارە و پاش توێکاری بۆ تەرمەکانیان و گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی ڕادەستی کەسوکاریان کرایەوە، مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.

.

هاوکات هەر ئەمڕۆش گەنجێکی تەمەن 17 ساڵ کە لەبەندای سماقوڵی خنکا کە مەبەستی گەشتکردن چوبووە ئەو ناوچەیە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل