Shadow Shadow

ڕانیە؛ ماتۆڕسکیلێک وەرگەڕا و شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا

17:23 دوو شه‌ممه‌ 19 ئاب 2019
article image

ناس کورد- سابیر عەبدوڵا

بەهۆی وەرگەڕانی ماتۆڕسکیلێکەوە لە دەربەندی ڕانیە، شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا، ماتۆڕسکیلەکە لە جۆرى سێ تایە بووە.

,

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دوشەممە 19ی ئابی 2019 کاتژمیر 3:30ى دوانیوەڕۆ، ماتۆڕسکیلێک لە ڕێگای نیوان ناحیەی سەنگەسەر و قەزای ڕانیە وەرگەڕا، بەهۆیەوە شۆفیرەکەی گیانی لەدەستدا .

,

خۆشناو حەسەن، وتەبیژی هاتوچۆی ڕاپەڕین بە ناس کوردی راگەیاند: “ماتۆرسکیلێک لە جۆری سێ تەگەری خۆی کێشاوە بە چاڵێکدا لەڕیگاى نێوان شارەدێی سەنگەسەر و شارۆچکەی ڕانیە و بەهۆیەوە  ماتۆڕسکیلەکە وەرگەڕاوە و کەوتووتە خوار لۆفەکانی دەربەندەوە و شۆفێرەکەى گیانی لەدەستداوە”.

,

وتەبێژى هاتوچۆى ڕاپەڕین ئەوەشى وت: “شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە ناوی خدر عەبدوڵا فەقێیە، دانیشتوی سنوری قەزای پشدەرە و هۆکاری ڕوداوەکە پابەند نەبوونی شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە بووە بە ڕێنماییەکانی هاتوچۆوە”.

,

هاوڵاتییەکە لەدایکبوی ساڵى 1979 بووە، پیشەی فەرمانبەر بووە لە بەڕێوەبەرایەتى ئاوی ناحیەی سەنگەسەری سەر بە قەزای پشدەر و دانیشتوی ناحیەکە بووە، بە وتەی کەسوکارى قوربانییەکە، بۆ مامەڵەی دەرهێنانی پاسپۆرت بەرەبەیانی ئەمرۆ چوەتە پاسپۆرتی ڕانیە و لە کاتی گەڕانەوەیدا توشی ئەو ڕوداوە بوە.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل