fbpx
Shadow Shadow

ڕانیە؛ دوو کرێکار بەهۆی تەزوی کارەبا گیانیانلەدەستدا

08:49 پێنج شه‌ممه‌ 07 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

لەکاتی کارکردندا دوو کرێکاری خەڵکی شاری ڕانیە، بەهۆی بەرکەوتنی تەزوی کارەباوە گیانیانلەدەستدا.

,

پۆلیسی ڕاپەڕێن ڕایگەیاندووە: “ئەمشەو چوارشەممە، 7ی تشرینی دووەمی 2019، تەرمی دوو کرێکارى ڕەگەز نێر، کە دانیشتوی شاری ڕانیەن، گەیەندرانە نەخۆشخانەی گشتیی ڕانیە لەکاتى کارکردندا گیانیانلەدەستدابو”.

,

ئاماژە بەوەشکراوە: “ڕوداوەکە لەکاتێکدایە، کە هەردوو کرێکارەکە لە بینایەکى سێ نهۆمیدا سەرقاڵى کارکردن و ئەسکەلە بەستن بوون، لەناو بازاڕی ڕانیە، یەکێک لە کرێکارەکان کەتوەتەخوارەوە، ئەوی دیکەشیان هەوڵى ڕگارکردنى داوە لە ئەنجامدا هەردوو کیان کەوتون و بەر تەزوى کارەبا کەوتون و گیانیان لەدەستداوە”.

,

پاش توێکارى، تەرمى هەردوو قوربانییەکە ڕادەستى خانەوادەکانیان کراوەتەوە، وەک پۆلیس دەڵێت پەڕاوى لێکۆڵینەوەش کراوەتەوە بۆ ڕوداوەکە، بە فەرمانی دادوەر و بەپێی مادەی 411 لە یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوام بوە.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل