fbpx
Shadow Shadow

ڕانیە؛ تەرمى کەسێک لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە

09:48 سێ شه‌ممه‌ 27 ئاب 2019
article image

 

ناس کورد-

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین، راگەیەندراوێکى لەبارەى دۆزینەوەى تەرمى کەسێک لەماڵەکەى خۆیدا، بڵاوکردەوە.

.

لەراگەیەندراوێکى بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى راپەڕین، ئاماژە بەوە کراوە، شەوی ڕابردوو کاتژمێر 8:30 خولەک، لە ڕانیە تەرمی کەسێک لە ماڵەکەیدا دۆزراوەتەوە، کە بە هۆکارێکی نادیار گیانی لەدەستداوە.

.

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، لە پزیشکی دادوەری ڕانیە توێکاری پزیشکی بۆ تەرمەکە کراوە و دەرکەوتووە هیچ پێکراویەک بە جەستەیەوە نیە، بەڵام بۆ زانینی هۆکاری ڕاستەقینەی مردنەکە، تەرمەکە هەواڵەی پزیشکی دادوەری سلێمانی کراوە.

.

لەراگەیەندراوەکەدا ڕوونکراوەتەوە، هاوڵاتییەکە تەمەنی 63 ساڵە و خەڵکی شاری ڕانیەیە، دۆسیەى لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوە لەسەر ڕووداوەکە بەردەوامە.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل