fbpx
Shadow Shadow

ڕانییە؛ کچێکی شەش ساڵ لەکاتی یاریکردن کارەبا گرتی و گیانی لەدەستدا

21:14 یه‌ك شه‌ممه‌ 18 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری ڕانییە، لەکاتی یاریکردن لە خانوویەکی چۆڵدا، کچێکی تەمەن شەش ساڵ کارەبا گرتی و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.

,

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاندووە، کاتژمێر 4:00ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە گەڕەکی شەهیدان لە شاری ڕانیە، کچێکی تەمەن شەش ساڵ لە خانویەکی نزیک ماڵەکەیان تەزووی کارەبا لێی داوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

,

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، منداڵەکە بەڕەگەز عەرەبە، لەکاتێکدا بۆ یاری کردن لەگەڵ منداڵانی گەڕەکەکەیان چووەتە ناو ئەو خانووە کە هەیکەلە و تەواو نەکراوە، بەڵام کارەبای لەسەر بووە، لەکاتی یاریکردن تەزوی کارەبا لێی داوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

,

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕانییە ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای بردنی تەرمی مناڵەکە بۆ پزیشکی دادوەری ڕانیە بۆ ئەنجامدانی توێکاری پزیشکی، تەرمەکەی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە و مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کراوەتەوە.

,

,

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل