fbpx
Shadow Shadow

ڕامبۆ بەفیلمى (کۆتا خوێن)دەگەڕێتەوە ناو دونیای سینەما

12:01 سێ شه‌ممه‌ 17 ئه‌یلول 2019
article image

 

ناس کورد-

ئەکتەری ناوداری ئەمریکی سلڤیستەر ستالۆن ناسراو بە ڕامبۆ، باس لە نوێترین بەرهەمی خۆیی و گەڕانەوەی کەسایەتی “ڕامبۆ” بۆ ناو سینەماکان دەکات، کە فیلمێکە دژی داخستنی سنورەکانی ئەمریکا بەڕووی پەنابەراندا لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکاوە.

 

.

لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی سکای نیوز، سلڤیستەر ستالۆن وتوویەتى، سەرقاڵی بەرهەمهێنانی بەشی پێنجەمی زنجیرە فیلمی “ڕامبۆ”یە کە تیایدا باس لە پرسی بەقاچاخبردنی مرۆڤ دەکات لە سنورەکانی مەکسیک.

.

سلڤیستەر ستالۆن دەربارەی بەشە نوێکەی فیلمەکەی ئاماژەی بەوە کرد، ڕامبۆ و پەنابەران لە شوێنێکن کێشەیان هەیە و ڕامبۆ دەیەوێت بەرەو شوێنێک بڕوات کە شەڕی لێنەبێت.

.

ئەو ئەکتەرە بەناوبانگە جەختیکردەوە:”زۆرینەی هاووڵاتیانی مەکسیک لە دۆخێکی خراپدا دەژین و بە چەندین کێشەی گەورەوە دەناڵێنن و هیوادارام ئەو تاوانە بوەستێت”.

.

بەرهەمهێنانی فیلمە نوێیەکی ڕامبۆ  لەبارەی پەنابەرانی مەکسیکەوە لەکاتێکدایە، لەماوەی ڕابردوودا دۆناڵد ترەمپ، سنورەکانی وڵاتەکەی بەڕووی پەنابەرانی ئەو وڵاتەدا داخست.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل