fbpx
Shadow Shadow

تەحریر داوای خۆپیشاندانی ملیۆنی دەکات بۆ ڕۆژی هەینی

ڕاسپاردنی سەرۆکوەزیرانی نوێ چی لێهات؟.. تەحریر سێ ڕۆژ مۆڵەتی داناوە

22:18 سێ شه‌ممه‌ 07 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

بەهۆی پەرەسەندنی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ئەمریکا و ئێران لە عێراق، پرسی گەرمی دیاریکردنی سەرۆکوەزیرانی نوێ کەوتووەتە دواوە و خۆپیشاندەرانیش فشار لە سەرۆککۆمار دەکەن بۆ ئەوەی سەرۆکوەزیران هەڵبژێردرێت و ماوەی سێ ڕۆژ مۆڵەتیان پێداوە.

.

ماوەی زیاتر لە پێنج ڕۆژە بەهۆی گرژییەکانی کوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس لە بەغدا، سەرجەم بابەتەکانی پەیوەست بە دیاریکردنی سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق وەستاون، لەکاتێکدا کە لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا بابەتی گەرمی گۆڕەپانی سیاسی و نێو کۆبوونەوەکانی پەرلەمان و حزبە سیاسییەکانی عێراق بوو.

.

هاوژین عومەر، ڕاوێژکاری سەرۆککۆماری عێراق بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “ڕووداوەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی عێراق دۆخێکی سەخت و دژواری هێناوەتە ئاراوە و  بەهۆی ئەو دۆخەشەوە بابەتی دیاریکردنی سەرۆکوەزیران وەستێنراوە و لەماوەی ئەم هەفتەیەدا بەهیچ شێوەیەک هیچ کۆبونەوەیەک بۆ دیاریکردن یان ڕاسپاردنی کەسێک بۆ سەرۆکوەزیران نەکراوە، چونکە لەو ماوەیەدا عێراق کێشەیەکی گەورەتری هەبووە و هەموان لەژێر کاریگەری ئەو دۆخەدا بوون”.

.

وتیشی: “بەهۆی ئەو ڕوداوانەی کە ئەم چەند ڕۆژە لە بەغدا ڕویدا، هیچ جموجوڵێکم نەبینەوە لە کۆشکی کۆماری کە بە ئاڕاستەی دیاریکردنی سەرۆکوەزیرانی نوێ، من وەک ڕاویژکاری سەرۆککۆمار ئاگادار نەبوم کە هیچ جوڵەیەک بەو ئاڕاستەیە هەبو,بێت و ئەو بابەتەش تا ئێستا وەستاوە”.

.

لەلایەکی دیکەوە، وەستانی پرسی دیارکردنی سەرۆکوەزیران خۆپیشاندەرانی توڕە کردوە و ئەمڕۆ سێشەممە، لەلایەن خۆپیشاندەرانی تەحریرەوە ڕاگەیەندراوێک بڵاوکرایەوە و ڕایانگەیاندوە کە “تاوەكو ڕۆژی هەینی مۆڵەت دەدەنە سەرۆككۆماری عێراق بۆ ئەوەی بەربژێری سەرۆكوەزیران ڕابسپێرێت، بەپێچەوانەوە ڕۆژی هەینی لە بەغدا خۆپیشاندانی ملیۆنی ئەنجام دەدەین” و هەڵوێستیان دەبێت.

.

دەبارەی ڕاگەیەندراوەکەی خۆپیشاندەرانیش، ڕاوێژکارەکەی سەرۆککۆمار ئاماژەی بەوەکرد: “هۆکاری بڵاوکردنەوەی ئەو ڕاگەیەندراوە ئەوەیە کە خۆپیشاندەران دەیانەوێت دووبارە بیسەلمێننەوە کە ئەوان هێشتا لە شەقامەکانی عێراقدا ماون و کاریگەریان ماوە و داواکارییەکانیان هێشتا وەکو خۆی ماوە و بەردەوامن لە داواکردنی چاکسازی و گۆڕانکاری”.

.

لە سەرەتای مانگی ئەیلولی ساڵی ڕابردووەوە خۆپیشاندان لە عێراق بەشێوەیەکی بەرفراوان دەستی پێکردووە و خۆپیشاندەران داوای چاکسازی و ڕیشەکێشکردنی گەندەڵی و دامەزراندن و هەلی کار و خزمەتگوزاری دەکەن، هەر لەژێر فشاری خۆپیشاندەراندا عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەستی لەکارکێشاوەتەوە و چەندین وەزیر و پەرلەمانتار و پارێزگار و بەرپرسانی باڵای کابینەی ئێستا و ڕابردوو بەهۆی گەندەڵیەوە لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل