Shadow Shadow

ڕاستە ژنێکى کورد بووە بە باڵیۆزی ئەمریکا لە بولگاریا؟

13:34 چوار شه‌ممه‌ 19 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد-

بەپێی ڕاگەیەندراوێکى کۆشکی سپی، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا چەند کەسێکى بۆ چەند پۆستێک کاندید کردووە کە یەکێکیان ژنێکى کوردی خەڵکی هەولێرە.

لە چەند میدیایەک بڵاوکراوەتەوە هێرۆ مستەفا بووەتە باڵیۆزی ئەمریکا لە بولگاریا، بەڵام هێرۆ مستەفا هێشتا کاندیدە بۆ ئەو پۆستە و بە فەرمی دیاری نەکراوە، بەڵام ئەوەش ڕاستە کە هێرۆ تاکە کاندیدی ترەمپە و چانسی ڕەتکردنەوەى زۆر کەمە.

.

لەئێستادا هێرۆ مستەفا، لەدایکبووی 1973ی هەولێر، جێگری بەرپرسی نوێنەرایەتییەکانە لە باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە پرتوگال، پێشتر ڕاوێژکاری باڵیۆزی ئەمریکا بووە لە نیودەلهی پایتەختی هیندستان، پێش ئەو پۆستەش، هێرۆ مستەفا ڕاوێژکاری جێگری جۆ بایدن، جێگری سەرۆکى ئەمریکا بووە لە ساڵەکانى 2009 تاوەکو 2011 و شارەزایەکی زۆری دیبلۆماسی و سیاسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوەڕاستی ئاسیایە.

.

هێرۆ مستەفا لە ئەفغانستانیش کاری کردووە، لە ساڵانی 2005 و 2006دا بەرپرسی کاروباری ئێران و فەلەستین-ئیسرائیل بووە لە ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی بووە و چەندین پۆستی دیکەى هەبووە.

 

هێرۆ مستەفا لە ئەمریکا گەورە بووە و زمانەکانى کوردی، عەرەبی، فارسی، یۆنانی، هیندی، پرتوگالی دەزانێت.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل