Shadow Shadow

ڕاستی بوونی “هێزێکى پەکەکە بە جلوبەرگی سەربازی عێراقی لە دوزخورماتوو”

13:08 دوو شه‌ممه‌ 08 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد – هەڤاڵ فەتاح

چەند بەرپرسێکى ئەمنیی قەزای دوزخورماتوو و کفری ڕایانگەیاند، هیچ ئەندامێکی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە ناوچەکانی نێوان ئەو دوو قەزایە بوونیان نییە.

.

عەمید حسێن عەلی، فەرماندەی پۆلیسی قەزای خورماتوو بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “ئەو زانیاریانەی باس لە بوونی گەریلای پەکەکە دەکەن لە سنوری کارگێری قەزای خورماتوو دوورن لە ڕاستیەوە و هیچ بنەمایەکیان نییە.”

.

وتیشی، وەک پۆلیسی خورماتوو تائێستا هیچ زانیارییەکیان سەبارەت بەو بابەتە پێنەگەیشتووە .

.

ئاماژەی بەوەکرد، ناوچەکانی خورماتوو لە ڕووی ئەمنییەوە لە ژێر دەسەڵاتی هێزە عێراقییەکاندایە و بەشێکی دیکەشی کە دەکەونە ڕۆژهەڵات و باکوری شارەکە  لە ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی پێشمەرگەدان.

.

هاوکات ئەفسەرێک لە ئاسایشی قەزای کفری کە نەیویست ناوی بهێنرێت بە ناس کوردی وت: “ئەو زانیاریانە دوورن لە ڕاستیەوە، هیچ شەڕڤانێکی پەکەکە، لە ناوچەی دەسەڵاتی ئەواندا بوونی نییە.”

.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان بەشێوەیەکی بەردەوام لەگەڵ هێزی پێشمەرگە سەڕقاڵی کێوماڵکردنی ئەو ناوچانەن و وتی: “ئەو ناوچانە پاشماوەی چەکدارانی داعشی تێدایە.”

.

پێشتر چەند ڕاپۆرتێکی میدیایی بڵاوکرانەوە کە گوایە زیاتر لە 100 گەریلایەکی پارتی کرێکارانی کوردستان لە ناوچەی “خۆرنەوەزان” کە دەکەێتە نێوان هەردوو قەزای خورماتوو و کفری جێگربوون.

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل