fbpx
Shadow Shadow

ڕاستی بوونی حەب لە جۆرە کێکێکی تورکی و ڕونکرنەوەى وەزارەتى تەندروستی (تایبەت)

11:18 سێ شه‌ممه‌ 29 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

چەند ڕۆژێکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گرتە ڤیدیۆییەک بڵاوبووەتەوە کە تێیدا کەسێک بە زمانی کوردی (سۆرانی) قسە دەکات و بانگەشەی ئەوە دەکات کە جۆرە کێکێکی تورکی بەناوی (لۆپۆ)  جۆرە حەبێکی تێدایە بە ناوی “ئینستاتۆڵدید”، کەسەکە کێکەکەى بە دەستەوەیە و لەتی دەکات و دوو حەب دەردەهێنێت تێیدا و دەڵێت، “کێکەکە حەبی ئینستاتیک تێکراوە بۆ ئەوەی منداڵان توشی نەخۆشی بکات.”

.

ناس کورد بەدواداچوونی بۆ گرتە ڤیدیۆییەکە و زانیارییەکان کرد، ڕەهێڵ فەرهاد، پزیشکی دەرمانساز بە ناس کوردی وت، “تائێستا هیچ جۆرە حەبێک نییە بە ناوی “ئینستاتۆڵدید”ەوە تۆمارکرابێت و لە هیچ فەرهەنگ و لیستێکدا نەمانبینیوە، لەگەڵ ئەوەشدا هیچ جۆرە حەبێکیش نییە مرۆڤ توشی ئیفلیجی بکات.”

.

جیاواز لەوەش، لە گرتەکەدا ئەو کەسەش تەنها یەک کێک هەڵدەگرێت و تەماشای ئەوانی تر ناکات.

.

لەوبارەیەوە محەمەد قادر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “ئاگاداری بڵاوبوونەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆیەین و بینیومانە و زۆر بە باشی دیارە کە ئەوە دروستکراوە و دوورە لە ڕاستییەوە”.

.

وتیشی، هەر کۆمپانیایەک یاخود کارگەیەک، بیەوێت کارێکی لەوشێوەیە بکات، ناچێت حەبەکە بە ساغی بکاتە ناو کێکەکەوە، دەتوانێت وردی بکات، بەڵام نە بەوشێوەیە نە بە وەردکراویش هیچ شتێکی لەوشێوەیە بوونی نییە.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی دڵنیایی بە هاوڵاتیانیشدا کە هیچ ترسێکیان نەبێت لەو ڕووەوە و ئەگەر هەر گومانێکیان هەبێت لەسەر هەر جۆرە بەرهەمێک ئەوا بەدڵنیاییەوە بەدواداچوونی بۆ دەکەن.

.

جەختیشیکردەوە، ئەو ڤیدیۆیە بە مەبەست بۆ شکاندنی ئەو بەرهەمە کراوە، جا بۆ شکاندنی بەرهەمی تورکی و پشتگیری لە بایکۆتی کاڵای ئەو وڵاتە بێت کە ئێستا لە هەریم جێبەجێدەکرێت، یاخود هەر مەبەستێکی دیکە.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل