Shadow Shadow

"باس لە قارەمانى پێشمەرگە دەکات"

چەند گەنجێکی کورد سەرقاڵی دروستکردنی یارییەکی ئەلیکترۆنین بەناوى “پێشمەرگە”

17:29 سێ شه‌ممه‌ 27 ئاب 2019
article image

ناس کورد –

گروپێکی دروستکەری یارییە ئەلیکترۆنییەکان کە لەچەند گەنجێکی کورد پێکهاتون، یارییەکی ئەلیکترۆنیان دروست کردووە و دەڵێن، دەیانەوێت گەیمەرانی کورد لەمەودوا یارییەکی کوردی بکەن، کە باس لە چیرۆکێکی کوردی بکات.

,

هێمن ئەحمەد، گەنجێکی کوردی دانیشتوی هەرێمى کوردستانە، لەگەڵ پێنج گەنجی دیکەی هاوڕێی گروپێکیان بەناوی “کورد فۆر گەیمس” دروست کردووە، لە ئێستاشدا سەرقاڵی ئامادەکردن یارییەکی ئەلیکترۆنی کوردین بەناوی “پێشمەرگە”، لەسەدا %90ی کارەکانی پڕۆژەکەیان تەواو بووە، دەڵێن، لە چەند مانگی داهاتودا یارییەکە بەردەست دەبێت و ئاشقانى یارییە ئەلیکترۆنییەکان دەتوانن سەرقاڵى بن.

,

هێمن ئەحمەد بە ناس کوردى ڕاگەیاند: “دوای چەندین ساڵ لەکۆشش و ماندووبون، پلان و دیزاین و پرۆگرامسازی، گروپەکەمان هەستاوە بە دروستکردنی یەکەم یاری مۆدێرنی کوردی، کەتیایدا نەبەردی و تێکۆشانی پێشمەرگە لە ڕزگارکردنی کوردستان و ناوچەکە نیشان دەدات چونکە”.

,

ئەو گەنجە کوردە ئەوەشى ڕاگەیاند، هەموو وڵاتە پێشکەوتووەکانی جیهان بەرهەمی میدیایی (فیلم و یاری ڤیدیۆیی) بەکاردەهێنن، بۆ ئەوەی چیرۆکی قارەمانیەتی سەربازەکانیان بگێڕنەوە، هەروەها یارییەکان داهاتیشی بۆ وڵاتەکەیان دەبێت لەڕێگای فرۆشتنیانەوە، بۆیە بەو کارە هەستاون، دەشڵێت: “هەرچەندە پێشمەرگە زۆرترین بەرخودان و خۆبەختی کردووە و شەهیدێکی زۆری داوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ بەرهەمێکی میدیایی مۆدێرنیان لەبارەوە دروستنەکراوە، بۆیە ئێمە لەڕیێگای ئەم یارییەوە چیرۆکی نەبەردی پێشمەرگە باس دەکەین”.

,

لەبارەى چیرۆکى یارییەکە، هێمن ئەوەى ئاشکرا کرد، چیرۆکی یارییەکە چیرۆکێکی خەیاڵییەوە و باس لە ساڵی 2030 دەکات، کە گروپێکی تیرۆرستی دژە کورد بەناوی “زوحاک” هێرش دەکەنە سەر کوردستان و لە شاری هەولێر چەند تەقینەوەیەک ئەنجام دەدەن، هەروەها دەست بەسەر چەند شوێنێک دەگرن و ئەو کەسانەشی کە دەبنە یاریکەری ئەو یارییەی دروستیانکردووە، ڕۆڵی هێزەکانی پێشمەرگە دەبینن لە ڕزگارکردنی ئەو ناوچانە و هێرشبەرەکان لەناو دەبەن.

,

بە وتەى گورپەکە، یارییەکە بە شێوازی سێ دووری و پێشکەوتوو و بە کوالێتییەکی بەرز دروستکراوە، کە هاوشێوەى کوالێتی یارییە ئەلیکترۆنییەکانی پلەیستەیشن فۆڕ و ئیکس بۆکس وەنە، بەڵام لە قۆناغی سەرەتادا یارییەکە تەنها بۆ کۆمپیتەر بەردەست دەبێت و یەک گەیمەریش دەتوانێت یارییەکە بکات و دوو نەفەرى نییە.

,

کورد فۆر گەیمس لە پلانیاندایە، لە چوار مانگی داهاتودا یارییەکە بخەنە بەردەست بەکارهێنەران، بەڵام تا ئەو کاتە هەندێک گۆڕانکاری لە چیرۆک و شیوازی یارییەکەدا دەکەن و وەک خۆیان دەڵێن، هەوڵ دەدەن باشترین پێشکەش بکەن.

,

تڕایلەی یاریی پێشمەرگە:

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل