Shadow Shadow

چەند گولە هاوەنێک ئاڕاستەى گوندێکى نزیک کەرکوک کرا

08:44 هه‌ینی 26 ته‌موز 2019
article image

ناس  کورد-

ئەمڕۆ هەینى چەند گولە هاوەنێک ئاڕاستەی گوندی تۆبزاوا لە نزیک پارێزگای کەرکوک کراوە، تا ئێستا نازاندرێت لە کوێوە و لەلایەن کێوە ئاڕاستە کراوە.

.

چەند سەرچاوەیەک بە میدیا عێراقییەکانیان ڕاگەیاندووە، ئەمرۆ هەینی، چەند گولە هاوەنێک ئاڕاستەی گوندی توبزاوا کراوە لە پارێزگای کەرکوک.

.

ئاماژە بەوەشکراوە، هێرشەکە زیانی مادی هەبووە، بەڵام  تائێستا نازاندرێت ئاخۆ زیانی گیانی  لێکەوتووەتەوە یاخود نا.

.

لە ئێستادا هێزە ئەمنییەکانى ناوچەکە، گوندەکەیان گەمارۆ داوە، لێکۆڵێنەوەکان دەستیان پێکردووە.

.

ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ پێنجشەممە، بەهۆى تێکچونى بارودۆخى ئەمنى ناوچەکە و شەڕوپێکدادانى نێوان داعش و هێزە ئەمنییەکانى ناوچەکە، لە سنورى داقوق 11 کەس گیانیان لەدەستدا کە نۆ کەسیان ئەندامى یەک خێزان بوون.

.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل