fbpx
Shadow Shadow

هەواڵی ڕاستەوخۆ

"داهێنان لەکوشتنى خۆپیشاندەراندا کراوە"

 چەند گرتەیەکى ڤیدیۆى سەرکوتکردنى خۆپیشاندانەکانى ئێران بڵاو کرانەوە

21:45 هه‌ینی 20 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

کەناڵى حوڕەى ئەمریکى بڵاوى کردەوە، چەند گرتە ڤیدیۆیەکى تایبەت بەخۆپیشاندانەکانى ئێرانیان لەلایەن وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکاوە دەستکەوتووە، کە تیایاندا دەردەکەوێت هێزە ئەمنیەکانى ئێران بەچەک و تانک و زرێپۆش ڕووبەڕووى خۆپیشاندەران دەبنەوە و دەیانکوژن.

.

گرتە ڤیدیۆییەکان هەموویان دزەپێکراون لەناوخۆى ئێرانەوە بۆ وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا و بەهەزاران بەڵگە و گرتەى ڤیدیۆیین و بەتەواوەتى ئەوە ڕوندەکاتەوە بەهێزى چەک بەرپرسانى ئێران خۆپیشاندانەکانى ئەمدوایەیان سەرکوتکردووە.

.

لەیەکێک لەگرتە ڤیدیۆکاندا کە لەشارى ماهشەهرى سەر بەئەهواز گیراوە دەردەکەوێت خۆپیشاندەران بەرد دەگرنە هێزە ئەمنیەکان و ئەوانیش بەگولەى قەستکوژ وەڵامیان دەدەنەوە.

 

 

هەروەها لە گرتە ڤیدیۆیەکى تریشدا کە بەدەست کەناڵى حوڕە کەتووە، ئەوە دەردەکەوێت کە سوپاى ئێران بەشدارى سەرکوتکردنەکەى کردووە بەئاشکرا چەکى قورس و کەرەستەى جەنگى بۆ ناوچەى خۆپیشاندانەکان دەگوێزێتەوە.

.

لەگرتەى ڤیدیۆى سێیەمیشدا، چەند چەکدارێک بەچەکى ژێرسی کە لەسەر تانکەرى ئاو خۆیان شاردۆتەوە تەقە بەنێو خۆپیشاندەراندا دەکەن.

.

دواى سەرکوتکردنى خۆپیشاندانەکانى ئێران کە مانگى نۆڤەمبەرى ڕابردوو بەهۆى گرانکردنى نرخى بەنزینەوە سەریانهەڵدا، کاردانەوە نێودەوڵەتیەکان لەدژى بەرپرسانى ئێران بەو هۆیەوە بەردەوامە و تا ئێستاش حکومەتى ئێران بەفەرمى ژمارەى کوژرانى ڕانەگەیاندووە و بەوتەى ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکانیش ژمارەیەکى زۆرى دەستگیرکراوانى ئەو ڕوداوانەشى ئازاد نەکردووە.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل