fbpx
Shadow Shadow

چەند کوپ قاوە تەندروستە لە ڕۆژێکدا بخورێتەوە؟ پزیشکه‌كان وەڵام دەدەنەوە

10:44 پێنج شه‌ممه‌ 02 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

شارەزایانی بواری تەندروستی سودە گرنگەکانی خواردنەوەی قاوە دیاری ده‌كه‌ن و ئه‌و بڕه‌ قاوه‌یه‌ ئاشكرا ده‌كه‌ن كه‌ خواردنەوەی لەڕۆژێکدا تەندروستە.

.

قاوە یەکێکە لەو  خواردنەوانەی کە لەجیهاندا خواستێکی زۆری لەسەره‌ و خه‌ڵكێكی زۆر رۆژانه‌ به‌كاری ده‌هێنن و بەهۆی بونی ڕیژەیەکی زۆر لە کافاین لەناو قاوەدا بەشێک له‌ هاووڵاتیان بۆ ئه‌وه‌ ده‌یخۆنه‌وه‌ كه‌ خەویان لێنەکەوێت یاخود لەکاتی كارکردنیاندا قاوە دەخۆنەوە بۆ ئەوەی وریا بنەوە.

.

ماڵپەری “شۆسن ئێلبۆ”ی کۆری لەسەر زاری ژمارەیەک شارەزای تەندروستییەوە بڵاوی كرده‌وه‌ :”بۆ هەر کەسێک پێویستە دوو ڕۆژ جارێک یەک کوپ قاوە بخواتەوە واتە لە ساڵەکەدا تەنها 132 کوپ قاوە بخوات”.

.

ماڵپەری شۆسن ئێلبۆ ئاماژەی بەوەداوە :”ڕێژەی قاوە خواردن لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی دیکە جیاوازە، بەنموونە لە وڵاتێکی وەکو کۆریادا لە ساڵێکدا هەر کەسێک زیاتر لە کوپێک قاوە دەخوات و بەپێی ئامارێکیش لەساڵی 2019دا هەر تاکێکی خەڵکی کۆریای باکور 353 کوپ قاوەی خواردووەتەوە”.

.

پزیشکانیش باس لەوە دەکەن :”ناکرێت لە هەموو کاتێکی ڕۆژدا قاوه‌ بخورێتەوە بە تایبەت لەکاتی ژەمی نیوەڕۆ و دوای ژەمی نیوەڕۆش قاوە خواردنەوە باش نییە و دەبێتە هۆی ئاڵۆزکردنی مێشک و تێکدانی کاتی خەو”.

.

پزیشکان ئەوەشیان روونكردۆته‌وه‌ :”قاوە چەندین سودی تەندروستی هەیە لەوانە ڕۆڵیکی گرنگی هەیە لە تواندنەوەی چەوریدا و پارێزگاری لە لەش دەکات و و ڕێگە نادات هاوسەنگی ڕێژەی شەکری لەش تێکبچێت و بەهەموو شێوەیەکیش ڕێگری لە توشبون بە جۆری دووەمی نەخۆشی شەکرە و نەخۆشییەکانی دڵ دەکات”.

.

هاوکات پزیشکان هۆشداریان داوە لەوەی کە لە دوو کوپ قاوە زیاتر نابێت لە ڕۆژێکدا بخورێتەوە چونکە بەو شێوەیە زیان بە تەندروستی دەگەیه‌نێت بەهۆی بونی ڕێژەیەکی زۆر لە کافایین.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل