fbpx
Shadow Shadow

چەند کاتژمێرێک پێش ئەوەى یارییەکەى دەستپێبکات بەهۆی جەڵتەوە گیانی لەدەستدا

17:21 یه‌ك شه‌ممه‌ 18 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

چەند کاتژمێرێک بەر لەوەى یاری تیپەکەى دەستپێبکات، گۆڵپارێزی یانەیەکی مالیزی، لەناکاو جەڵتەی دڵ لێیدا و کۆچی دوایی کرد.

,

بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئەو وڵاتە، محەمەد سوفیان، گۆڵپارێزی یانەی تیرینگانۆی مالیزی، بەر لە چەند کاتژمێرێک لە دەستپێکردنى یاری یانەکەی لە جامی مالیزیا بەرامبەر یانەیەکى نەیجری، جەڵتە لێی داوە و کۆچی دوایی کردووە.

,

سوفیان تەمەنی 41 ساڵ بووە و لە ساڵی 2007 یەکەم یاریی بەدرێسی هەڵبژاردەی مالیزیا ئەنجامداوە، لەگەڵ هەڵبژاردەکەشیدا بەشداری جامی ئاسیای ساڵی 2007ی کردووە.

,

پاش ئەوەى کۆچى دوایی کردووە، تیپى ئەو گۆڵچییە کۆچکردووە، یارییەکەىان بە غەمبارییەوە ئەنجامداو، بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک یارییەکەیان بردووەتەوە و ئەو بردنەوەشیان پێشکەش بە ڕوحى گۆڵچییەکەیان کردووە.

,

,

 

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل