fbpx
Shadow Shadow

"لە کاتژمێرێکدا 72 گەشتی لێوە ئەنجام دەدرێت"

چەند ڕۆژێک پێش کردنەوەی.. گەورەترین فڕۆکەخانەی جیهان ببینە (وێنە)

20:18 دوو شه‌ممه‌ 23 ئه‌یلول 2019

ناس کورد –

چین بە کردنەوەی فڕۆکەخانەیەکی زەبەلاح جیهانی سەرسامکردوە کە ئەندازیارێکی عێراقی دیزاینەکەى ئەنجامداوە.

.

ڕۆژی (دووشەممەی داهاتوو 30ی ئەیلولی 2019)، چین گەورەترین فڕۆکەخانە لەسەر ئاستی جیهان لە پەکینی پایتەخت بەناوی “پەکین داخیگ”ی نێودەوڵەتی، دەکاتەوە.

.

ماڵپەری سەنی چینی ڕایگەیاند”فڕۆکەخانەکە یەک ڕۆژ پێش رۆژی یادی سەربەخۆیی نیشتیمانی چین دەکرێتەوە و یەکەمین گەشت کە لەو فڕۆکەخانەیەوە دەستپێدەکات، بۆ فڕۆکەخانەی هۆنگ کۆنگە و لەڕێگای ‌هێڵی فڕۆکەوانی چینەوە ئەنجام دەدەرێت”.

.

بەگوێرەى ماڵپەر سەن، فڕۆکەخانەکە لەسەر ڕووبەری نزیکەی یەک ملیۆن مەتر چوارگۆشە دروستکراوە کە هێندەی 140 یاریگای تۆپی پێ دەبێت.

.

فڕۆکەخانەکە خاوەنی حەوت بورجی چاودێرییە و لەئێستادا چوار بورجیان کراونەتەوە، لەوێوە ڕێنمایی فڕین و نیشتنەوە بە فڕۆکەکان دەدەن و لەداهاتووشدا پلانی ئەوەی هەیە کە هەر حەوت بورجەکە بکەوێتە کار واتە لە حەوت ڕێڕەوی جیاوازەوە فڕۆکە دەتوانێت بفڕێت و بنیشێتەوە.

.

فراوانکردنی فڕۆکەخانەکە بەردەوام دەبێت و بەپێی پێشبینییەکانی بەرپرسانی فڕۆکەخانەکە تا ساڵی 2025 لەو فڕۆکەخانەیەدا لە هەر ساڵێکدا 72 ملیۆن گەشتیارى دەبێت و هەروەها 630 هەزار گەشتی دەبێت، واتە لە هەر ڕۆژێکدا 1735 گەشت و هەر کاتژمێرێکیش 72 گەشتی لێوە ئەنجام دەدرێت.

.

پای هۆنگ بەڕێوبەری گشتی پڕۆژەکە وتى”فڕۆکەخانەکە 11 ملیار دۆلاری تێچووە  و نەخشەی فڕۆکەخانەکەش لەلایەن خاتو زەها حەدیدی ئەندازیاری عێراقیەوە دروستکراوە کە لەساڵی 2016 کۆچی دوایی کرد”.

.

پای هۆنگ باسی لەوەکردوە “فڕۆکەخانەکە 28 میل دوورە لە ناوەندی پەکینی پایتەختەوە و فڕۆکەخانەکەش دەبێتە گەورەترین ناوەندی گواستنەوە لەسەرتاسەری جیهاندا بۆ گواستنەوەی گەشتیاران و گواستنەوەی کەلوپەل”.

.

یەکێکى دیکە لەو نوێکارییانەی کە کراوە لە فڕۆکەخانەکەدا لە سیستەمی پشکنینی گەستیاراندایە، هەر گەشتیارێک لەماوەی 3 بۆ 4 چرکەدا بە تەواوەتی پشکنینی بۆ دەکرێت لەڕێگای چەند ئامێرێکی تەکنەلۆجی و هەروەها پشکنین بە تیشکی ژێر سور، ئەوەش خێراترین سیستەمی پشکنینی گەشتیارییە لە جیهاندا”.

.

هەروەها بۆ یەکەمجاریش بنکەی نیشتنەوە و بەجێهێشتنی فڕۆکەکان دوو نهۆم دەبێت و فڕۆکەکان لە نهۆمێکی جیاوازەوە دەفڕن و لە نهۆمێکی دیکەوە دەنیشنەوە.

.

بەم فڕۆکەخانەیەش چین پێش هەریەکە لە وڵاتەکانی قەتەر و ئیمارات دەکەوێت لە زۆرترین ڕێژەی گەشتیار لەسەر ئاستی جیهاندا.

 

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل