fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

چادرى خۆپیشاندەرانیان سوتاند

چەند چەکدارێکى نەناسراو هەڵیانکوتایە سەر گۆڕەپانى حەبوبیەى ناسرییە

09:37 دوو شه‌ممه‌ 27 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس كورد-

میلیشیایەکى چەکداری نه‌ناسراو هەڵیانكوتایه‌ سەر چادرى خۆپێشاندەرانى گۆڕەپانى حەبوبیەى شارى ناسرییەى سەر بەزیقار و چادره‌كانیان سوتاند و بەزەبرى چەک بڵاوەیان پێكردن.

.

بەگوێره‌ی گرتە ڤیدیۆیەک کە لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوکرایه‌وه‌، تیایدا دەرکەوتووە چادرى خۆپیشاندەرانى ناسرییە لە گۆڕەپانى حبوبیەى شارەکە دەسوتێنرێت و چالاکانیش میلیشیا چەکدارەکان بەو کارە تۆمەتبار دەکەن.

.

هەر لەگرتە ڤیدیۆکەشدا کە چالاکوانان بڵاویان کردەوە، لەگەڵ هەڵکوتانە سەر چادرەکان و سوتاندنیان دەنگى تەقە دەبیسترێت.

.

چالاکوانانى ناسرییە ئەوەیان ڕاگەیاند، هێزە ئەمنیەکان و میلیشیاکان ئۆتۆمبێلى مەدەنیان بۆ هەڵکوتانە سەر گۆڕەپانى حبوبیە کە ماوەى مانگێکە خۆپیشاندان و بایکۆتى تێدا بەردەوامە بەکارهێناوە و بەدەم تەقەکردنەوە ئاگریان لە چادرى خۆپیشاندەران بەرداوە.

.

فەرمانگەى تەندروستى پارێزگاى زیقار ڕایگەیاند، بەهۆى ڕوداوەکانى دوێنێ شەوەوە چه‌ند خۆپیشانده‌رێك به‌ گوله‌ی ئاگرین برینداربوون.

.

بەڕێوەبەرى تەندروستى زیقار بەناس کوردى ڕاگەیاند، خۆپیشاندەرە بریندارەکان خراوەتە بەشى چاودێریکردنى وردەوە و چارەسەرى بۆ دەکرێت.

 

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل