fbpx
Shadow Shadow

چەند پەنابەرێکى کورد و عەرەبى عێراق لە تورکیا دووچارى کێشە بوونەتەوە و ڕێکخراوێکى هەرێم بەهانایانەوە چووە

22:22 هه‌ینی 30 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

ڕێكخراوێكى كاروبارى په‌نابه‌ران ڕایگه‌یاند، چه‌ند په‌نابه‌رێكى هه‌رێم و عێراق له ‌توركیا کە كێشه‌ى یاسایى گه‌شتكردن‌یان هەبووە و گیریانخواردووه‌ كێشه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ر کراوە.

،

له ‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ده‌زگاى لوتكه‌ بۆ كاروبارى ئاواره‌ و په‌نابه‌ران، ئه‌مڕۆ هه‌ینى 30ى ئابى 2019، بڵاوى كردووه‌ته‌وه، تیایدا هاتووە: “لە چەند رۆژی رابردوودا لەڕێگەی نوێنەره‌كانمانەوە له‌ توركیا، بەهانای چەند هاوڵاتییەكی خەڵكی شاری هەولێر و شاره‌كانى خوارووى عێراق چوینە، لە كەمترین ماوەدا هه‌وڵده‌دەین كێشەكانی ڤیزا و بەڵگەنامە یاساییەكانیان بۆ چارەسەر بکەین، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن بگەڕێنەوە بۆ هەرێم و عێراق”.

،

لوتکە  ئاماژە بەوەشکردووە: “یه‌كێك له‌و په‌نابه‌رانه‌ى كه‌ خه‌ڵكى شارى واسیتى خواروى عێراقه،‌ پاش ئه‌وه‌ى هه‌وڵى خۆكوشتنى داوه‌ و له ‌پردێكه‌وه‌ خۆى فڕیداوه‌ته‌ خواره‌وه،‌ خۆشبه‌ختانه‌ له ‌مردن ڕزگارى ده‌بێت و ته‌ندروستى باشتره‌”.

،

ڕێكخراوه‌كه‌ ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌، پاش ئه‌وه‌ى نوێنه‌ره‌كه‌یان به ‌ڕوداوه‌كه‌ى زانیووە چۆتە هانایه‌وه‌ و هه‌موو هاوكارییه‌كى له ‌پێناو چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ یاسایه‌كه‌یدا پێشكه‌ش کردووە، بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ شاره‌كه‌ى خۆى له‌ عێراق.

،

،

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل