fbpx
Shadow Shadow

"یەکێکیان لە ناوچەى سەوز کەوتوەتەخوارەوە و ئەوى دیکەشیان لەنێو ڕوبارى دیجلە"

دوو موشەک ئاڕاستەى ناوچەى سەوزى بەغداد کران

20:16 یه‌ك شه‌ممه‌ 17 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

چەند موشەکێک ئاڕاستەى ناوچەى سەوز کران و سەرچاوەیەکى ئەمنی ڕایگەیاند، یەکێک لە موشەکەکان لە ناوچەکە کەوتوەتەخوارەوە و  زیانەکانیشى نەزاندراون.

,,

سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراقی، تایبەت بە ناس ڕاگەیاند: “کەمێک پێش ئێستا، دوو موشەک ئاڕاستەی ناوچەی سەوز کران، یەکێک لە موشەکەکانیش لەناو ناوچەی سەوز تەقیوەتەوە ئەوەی دیکەشیان کەوتوەتە دەوروبەری ئەو ناوچەیە و کەوتوەتە ناو ڕوبارى دیجەلەوە”.

,

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە، پاش ڕوداوەکە ڕاستەوخۆ هێزە ئەمنییەکان ڕێکاری ئەمنی توندیان گرتوەتەبەر، لەناوجەرگەی ناوچەی سەوزدا بڵاوەیان پێکراوە، ئەوەش بە مەبەستی  ڕێگریکردن لە هەر ئەگەرێکی نەخوازراو.

,

ئەمەش لەکاتێکدایە، کە لە 30ی تشرینی یەکەمی ڕابردوودا، چەند گولە هاوەنێک ئاڕاستەی ناوچەی سەوز و باڵوێزخانەی ئەمریکا کران، کە دەکەوێتە ناوەڕاستی شاری بەغداد، بەو هۆیەشەوە سەربازێکی عێراقی گیانیلەدەستدا.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل