fbpx
Shadow Shadow

چەند سەگێک چوونەتە ژوری نەشتەرگەری نەخۆشخانەیەکی منداڵان و منداڵێکیان کوشتووە

13:14 چوار شه‌ممه‌ 15 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

ڕۆژنامەى گاردیانى بەریتانى بڵاوى کردەوە، کۆمەڵێک سەگى بەرەڵا چونەتە ناو نەخۆشخانەیەکى منداڵانەوە لە هیندستان و گەیشتوونەتە ژوورى نەشتەرگەرى، دواتر گازیان لە مناڵێکى تازە لەدایک بوو گرتووە کە تەمەنى سێ کاتژمێر بووە و بەو هۆیەوە گیانى لەدەستداوە.

.

ڕۆژنامەکە ئەوەشى خستووەتەڕوو، کەسوکارى منداڵەکە لە دەوربەرى هۆڵەکەدا سوڕاونەتەوە، کاتێک گوێیان لە دەنگی سەگەکان بووە گەڕاونەتەوە ناوهۆڵەکە و بەپەلە ڕایان کردووە بۆ شوێن ڕوداوەکە.

.

ڕوداوەکە لە نەخۆشخانەیەکى ناوچەى فاروخباد ڕویداوە کە 180 کیلۆمەتر لە پایتەختى ویلایەتى ئۆتاربرادیشى هیندستانەوە دوورە.

.

فید براکاش باندى، ئەفسەرى لێکۆڵینەوەى ناوچەکە بە میدیاکانى وتووە، هەموو جەستەى منداڵە تازە لەدایک بووەکە بووەتە برین و بەوهۆیەوە گیانى لەدەستداوە.

.

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، کەسوکارەکەى بێ ئەوەى کەسیان بەجێ بمێنێت بۆ چاودێریکردنى، منداڵەکەیان بەجێهیشتووە و چوونەتە هۆڵەکەوە و پەنجەرەى ژوورەکەشیان کردووەتەوە، بەوهۆیەوە سەگەکان چونەتە ژوورەکەوە.

.

وتوشییەتى، چاوەڕێی ڕاپۆرتى پزیشکى دەکەن و دوابەدواى ئەوەش دەستدەکەن بە لێکۆڵینەوە یاساییەکان.

.

کەسوکارى منداڵەکەش بە میدیاکانیان وتووە لە سەرەتادا بەرپرسانى نەخۆشخانەکە وتوویانە منداڵەکەیان بە مردووى لەدایکبووە، دواى ئەوەى ئەوان داواى بەڵگەیان لێکردوون بۆ سەلماندنى، بەرپرسانى نەخۆشخانەکە لەبەرامبەر بێدەنگبوونى ئەو خێزانە لەڕوداوەکە پێشنیازى پێدانى پارەیان بۆ کردوون.

.

بەرپرسانى ناوچەکەش دەڵین، ئەو نەخۆشخانەیە مۆڵەتى یاسایى نییە و ڕوبەڕووى لێپرسینەوە دەبێت.

.

بەپێى ڕاپۆرتی میدیاکان، سى ملیۆن سەگى بەرەڵا لە هێندستاندا هەن و ساڵانەش بیست هەزار کەس بەهۆى نەخۆشى سەگەوە دەمرن.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل