Shadow Shadow

چەند رێنماییەک لەبارەى خولى دووەمى تاقیکردنەوەکانى 12ى ئامادەیى بڵاوکرایەوە

21:33 پێنج شه‌ممه‌ 08 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

وەزیرى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەبارەى بەڕێوەچوونى خولی دووەمی تاقیکردنەوەکانی 12ی ئامادەیی، چەند داواکارییەکى ئاراستەى بەڕێوەبەرایەتى گشتى ئەزموونەکان کرد و چەند رێنماییەکیشی لەو بارەوە خستەڕوو.

.

لەراگەیەندراوێکى وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى هەرێم کە وێنەیەکى دەست (ناس کورد) کەوتووە، ئاماژە بەوە کراوە، ئالان حەمە سەعید، وەزیرى پەروەردە رایگەیاندووە :پێویستە پەڕاوى سۆماى وەڵامى قوتابیان و خوێندکاران و وەڵامى نموونەیی بەڕێگەى ئەلیکترۆنى بخرێنەڕوو، تاوەکو هەموو قوتابی و خوێندکارێک وەڵامەکانى و وەڵامى نموونەیی ببینێت.

.

بەگوێرەى راگەیەندراوەکەى وەزارەتى پەروەردە، وەزیرى پەروەدە، چەند رێنماییەکى گشتى بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەکان و لیژنەى باڵاى ئەزموونەکان خستووەتەڕوو کە بریتین لە:

.

– نابێت پرسیارەکان هیچ جۆرە هەڵەیەکیان تێدابێت.

.

– نابێت پرسیارەکان جێگەى گومان و لێڵى بن لە رووى وەڵامەوە و چەند وەڵامێک دروستبێت بۆ پرسیارێک.

.

– پێویستە لیژنەى باڵاى ئەزموونەکان تەواوى وردبینى و شارەزاییان بەکاربهێنن بۆئەوەى هیچ کەموکوڕییەک روونەدات.

.

– ئایندەى قوتابیان/خوێندکاران لە قۆناخى دوانزە لە رووى راست و دروستى پرسیارەکان لە ئەستۆى بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەکان و ئەو لیژنەیەیە کە سەرپەرشتى تاقیکردنەوەکان دەکات.

.

– هەر هەڵەیەک رووبدات و کاریگەرى لەسەر قوتابیان/ خوێندکاران و پرۆسەکە هەبێت، رێکارى کارگێڕى دەگیرێتەبەر بەرامبەر کەسان و لایەنى کەمتەرخەم و سزاى کارگێڕى دەدرێن.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل