fbpx
Shadow Shadow

چەند بڕیارێکى نوێ لەبارەی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلە لێدراوەکان بڵاوکرایەوە

19:20 پێنج شه‌ممه‌ 03 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

 

ناس کورد-

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لەبارەی ڕێنماییەکانی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل و ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە سنورەکان ڕاگیراوون کۆبووەوە و چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد.

.

بەگوێرەی نوسراوێکی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە وێنەیەکی دەست ناس کورد کەوتووە، لە دوای کۆبوونەوەیەکیان دەربارەی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل بڕیاریانداوە، بە درێژکردنەوەی ماوەی بڕوانامەی “coc” بۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی بەکارهاتوو، تا کۆتایی ئەم مانگە.

.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە 1ی ئەیلولی 2019 ڕاگیراوون بەهۆی نەبوونی بڕوانامەی “coc”، ڕێگەیان پێدەدرێت داخڵ بکرێن، بەمەرجێک پێچەوانەی مەرجەکانی وەزارەتی ناوخۆ نەبن.

.

هاوکات ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە دوای 1ی حوزەیرانی 2019 هاوردەکراون و لە پشکنین دەرنەچوون و لە خاڵە سنوورییەکان راگیراون و لەسەر خاوەنی کۆمپانیا پێویستە ئەو ئۆتۆمبێلانە بگەڕێننەوە بۆ ئەو شوێنەی کە لێی هاتووە.

.

پێشتر حکومەتی هەرێم بڕیاریدابوو کە لە 1ی حوزەیرانەوە هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی لێدراو ڕابگرێت، بەڵام پێش ڕاگەیاندنی بڕیارەکە بازرگانانی ئۆتۆمبێل چەندین ئۆتۆمبێلیان کڕی بوو، کە هاوردەی بکەن، ئەوەش بووە هۆی دروستبوونی کێشە و ماوەی چەند مانگێکە چەندین ئۆتۆمبێل لە سنورەکان ڕاگیراوون.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل