fbpx
Shadow Shadow

چەند ئەندامێکى کۆنگرێسى ئەمریکا داوا لە ترەمپ دەکەن پێشوازى لە ئەردۆگان نەکات

09:29 سێ شه‌ممه‌ 12 تشرینی دووه‌م 2019
article image

 

ناس کورد-

ئاژانسێکى هەواڵى جیهانى بڵاوى کردەوە “ژمارەیەک لە ئەندامى کۆنگرێسى ئەمریکا نامەیەکیان ئاڕاستەى دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا کردووە و داواى لێدەکەن بانگهێشتنامەکەى رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆککۆمارى تورکیا هەڵبوەشێنێتەوە و لە ئەمریکا پێشوازى لێ نەکات”.

.

بەگوێرەى هەواڵێکى ئاژانسى هەواڵى رۆیتەرز، 17 ئەندامى کۆنگرێسى ئەمریکا نامەیەکیان ئاڕاستەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کردووە و تێیدا ئاماژەیان بەوەکردووە :” لەئێستادا گونجاو نییە ئەردۆگان سەردانی ئەمریکا بکات، چونکە بڕیارەکەی بۆ هێرشکردنە سەر سووریا لە 9ـی تشرینی یەکەمی ڕابردوو، کاریگەری خراپی کردووەتە سەر ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا”.

.

ئاژانسەکە روونیکردەوە “ئەو ئەندامانەی کۆنگرێس نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە لەو هێرشانەی تورکیا دەیکاتە سەر خەڵکی سڤیل لە ڕۆژئاوای کوردستان و هێزەکانی سوریای دیموکرات، هەروەها نزیکبوونەوەی تورکیا لە ڕوسیا”.

.

لە نامەکەدا ئەو 17 ئەندامەی کۆنگرێس داوایان کردووە بانگهێشتنامەکە بۆ سەردانیکردنی ئەردۆگان بۆ ئەمریکا هەڵبوەشێندرێتەوە.

 

.

بڕیارە سبەینێ (چوارشەممە، 13ـی تشرینی دووەمی 2019)، ڕەجەب تەب ئەردۆگان، سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ئەمریکا بکات و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل