fbpx
Shadow Shadow

ڕانێیری یەکێکە لە بژاردەکان

چەندین ڕاهێنەر پاڵێوراون بۆ ڕاهێنەرایەتی میلان

09:12 دوو شه‌ممه‌ 30 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

 

دوای شکستەکەی شەوی ڕابردووی میلان بەرامبەر ڤیۆرێنتینا، زۆرێک لە ڕۆژنامەکانی ئیتاڵیا باس لە دوورخستنەوەی ڕاهێنەری میلان دەکەن و چەندین ڕاهێنەر ناویان بەو یانەیەوە بەستراوە، کە گرنگترینیان کلادیۆ ڕانێیریی ئیتاڵییە.

.

شەوی ڕابردوو یانەی ئەیسی میلان لە هەفتەی شەشەمی خولی یانەکانی ئیتاڵیا بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک توشی شکست هات، کە ئەوە چوارەمین شکستی یانەکە بوو لە کۆی تەنها شەش یاری.

.

ماڵپەڕی توتۆ مێرکاتۆی ئیتالی ڕایگەیاندووە، هەر دوای تەواوبوونی یارییەکەی فیۆرینتینا ماڵدینی پەیوەندی بە ئەندریە شێڤچێنکۆی ئۆکرانی و ئەستێرەی پێشووی یانەکە کردووە و داوای لێکردووە ببێتە ڕاهێنەری میلان، کە ئەو ئێستا راهێنەری هەڵبژاردەی ئۆکرانیایە و لە کۆی ٢٩ یاری ١٦ بردنەوەی بەدەستهێناوە.

.

هاوکات تۆڕی سکای سپۆرتی ئیتالی ئاماژەی بەوەکردووە، هەریەکە لە کلاودیۆ ڕانێیری، دۆنادۆنی بژاردەی سەرەکین لە بەردەم کارگێڕی میلاندا.

.

سکای ئەوەشی ئاشکراکردووە، گەڕانەوەی گاتوزۆ ئەگەرێکی دیکەیە کە بەرپرسانی میلان بیریان لێکردووەتەوە.

.

هەندێک لە ڕۆژنامەکانی دیکە ناوی هەریەک لە ماسیمێلیانۆ ئەلێگری و لۆچیانۆ سپالێتیان بە میلانەوە بەستووەتەوە، هەرچەندە نەیانشاردووەتەوە کە ئەلێگری ژمارەیەکی قورسە و پێناچێت ئامادەبێت بگەڕێتەوە میلان.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل