fbpx
Shadow Shadow

نەمانی هاوکاریی سەربازی، قەیرانی دارایی و گەڕانەوەى داعش

چەندین سزا چاوەڕێی عێراق دەکات “ئەگەر بڕیاری کردنەوەى هێزە بیانییەکان” جێبەجێ بکات

09:52 چوار شه‌ممه‌ 15 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

بابەتى کردنەوەى دەرەوەى هێزە بیانییەکان لە عێراق جدیتر بووە و لە بریاری پەرلەمانەوە بووە بە خواستی ئاشکرای هێزە شیعییەکان لە عێراق، تاوەکو ئێستا کورد لەگەڵ مانەوەیە و سونەش هەڵوێستێکی ئاشکرا نییە.

.

دوێنێ سێشەممە، موقتەدا سەدر داوا خۆپیشاندانی ملیۆنی کرد بۆ “دەرکردنی هێزی داگیرکەر” لە وڵات، دواتر سەرجەم گروپ و فەرماندە و سەرکردەکانى گروپە چەکدارییە شیعەکانى نزیک لە ئێران پشتگیری خۆیان بۆ داواکەى سەدر ڕاگەیاند.

.

بەڵام بەپێی ڕای چاودێران و چەند ڕاپۆرتێکی میدیایی، چەندین سزای جۆراوجۆر چاوەڕێی عێراق دەکات ئەگەر بڕیاری کردنەوەى هێزە بیانییەکان بدەن، سزای سەربازی و ئابوری و بازرگانی تا دەگاتە مەترسی دەرکەوتنەوەى داعش.

.

سەرچاوەیەکی ئاگاداری ئەمریکی بە ڕۆژنامەى وۆڵ ستریت جۆرناڵی وتووە کە واشنتن بیر لە پێداچوونەوە بە هاوکارییە سەربازییەکانی بۆ عێراق دەکات ئەگەر هاتوو بەغدا بڕیاری دا بە کۆتایی هێنان بە بوونی هێزە بیانییەکان لەسەر خاکەکەى.

.

لە ڕاپۆرتێکی ئەمڕۆ چوارشەممە، 15ی کانونی دووەمی 2020، ڕۆژنامەى وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی دەڵێت، “هەردوو وەزارەتەکانى دەرەوە و بەرگری تاوتوێی کەمکردنەوەی هاوکارییەکانیان کردووە بۆ نزیکەى 250 ملیۆن، هاوکات پێداچوونەوەش بە هاوکارییە سەربازی و ئابورییەکانیشدا دەکەنەوە.”

.

ڕۆژنامەکە ئاشکراشیکردووە کە “نوسینگەی کاروباری ڕۆژهەڵاتی نزیکی سەر بە وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا داوایەکی پێشکەشی نوسینگەی کارگێڕی و بودجەى کۆشکی سپی کردووە بۆ هەڵوەشاندنەوەى بڕی 100 ملیۆن دۆلار لە بودجەى 2021 بەهۆی بارودۆخی ئێستا عێراقەوە.”

.

لە ڕاگەیەنراوێکی وەزارەتى دەرەوەی ئەمریکادا هاتووە کە بڕیاری کۆتایی دراوە بۆ ڕاگرتنی پارەکە بەڵام گەورە بەرپرسانی کارگێڕی فەرمانیان داوە بە پاراستنی پارەکە ئەگەر هاتوو عێراق داوای لە هێزە بیانییەکان کرد بچنە دەرەوە.

.

پێشتر ترەم لە وتارێکیدا لە کۆشکی سپی هەڕەشەی سەپاندنی سزای بەسەر عێراق  و دەستبەسەرداگرتنی ملیاران دۆلاری عێراقییەکانی کرد ئەگەر ئەمریکا ناچار کرا بکشێتەوە لە عێراق و وتی، “ویلایەتە یەکگرتووەکان بە خۆشی لە عێراق ناچێتە دەرەوە، بەڵکو سزایەکی بەسەردا دەسەپێنێت کە پێشتر وێنەى نەبوو بێت.”

.

هاوکات وەزارەتی دەرەوەى ئەمریکا هەڕەشەی کرد بە سڕکردنی هەژمارە عێراقییەکان لە بانکی یەدەکی فیدڕاڵی لە نیویۆرک کە ئەوەش دەتوانێت ئابوری عێراق “توشی قەیرانێکی نەختینەیی” بکات.

.

هاوکارییەکانی ئەمریکا لەسەر ئاستی سەربازی و ئابوری دەگاتە نزیکەى سێ ملیار و 700 ملیۆن دۆلار کە 250 ملیۆنی بۆ کڕینی کەلوپەلە سەربازییەکانی ئەمریکایە و بەشێکیشی تایبەتە بە ڕاهێنانی هێزە ئەمنییەکان و بنیادنانی دامودەزگا بەرگرییەکانە.

.

دەرکەوتنەوەى داعش!

.

هاوکات بەرپرسێکی وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا هۆشداری دا لە دەرئەنجامەکانی کشانەوەى هێزەکانیان لە عێراق کە لەوانەیە ببێتەهۆی “جارێکی تر دەرکەوتنەوەى ڕێکخراوی داعش” لە ناوچەکە.

.

جۆی هود، جێگری یەکەمی وەزیری دەرەوەى ئەمریکا لە وتارێکیدا لە پەیمانگای توێژینەوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە واشنتن ڕایگەیاند، “ئەگەر دەنگ درا بە دەرچوونی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق ئەوە سەرجەم هێزەکانی هاوپەیمانان دەچنە دەرەوە، پاشان وەبەرهێنەران و ئەوانی تریش دەچن، دواتر ئەگەری زۆر دەبێت داعش بگەڕێتەوە.”

.

هود ڕونیشیکردەوە کە “هەموو هەنگاوێکی لەو جۆرە دەرئەنجامی خۆی دەبێت، بۆ نمونە چوونەدەرەوە وەبەرهێنەران کە ئەوەش قەیران و کێشە بۆ سیستمی بانکی و دارایی دروست دەکات.”

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل