fbpx
Shadow Shadow

چەمچەماڵ..لەسەر دۆسیەی كوشتنی ژنێك پێنج تۆمەتبار دەستگیركران

10:47 دوو شه‌ممه‌ 23 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

پۆلیسى سلێمانى ڕایگەیاند، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی شۆڕشی سەربەبەشی پۆلیسی چەمچەماڵ پێنج تۆمەتباریان لەسەر دۆسیەی كوشتنی ژنێك دەستگیركردووە.

.

پۆلیسى سلێمانى، ئەمڕۆ دووشەممە 23ى ئەیلولى 2019 لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە،  ڕۆژی 7-9-2019 تەرمی هاوڵاتی (ف، أ، ش) بەڕەگەز عەرەب، لەدایكبووی 1994 لە گوندێكی سەربەناحیەی شۆڕش دۆزرایەوە.

.

باسى لەوەشکردووە، دوای بەدواچوون و لێكۆڵینەوەی هێزەكانی بنكەی پۆلیسی شۆڕش و وەرگرتنی فەرمانی دادوەر، توانرا پێنج تۆمەتبار دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر چەكێكی جۆری تاپڕدا.

.

لە ئێستادا سەرجەم تۆمەتباران بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون.

.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکەى پۆلیس، جگە لەو پێنج تۆمەتبارە، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی چەمچەماڵ شەش تۆمەتباری دیکەیان بە تۆمەتى جیاجیا دەستگیركردووە، دەستیشیان گرتووە بەسەر چوار چەكی جۆری دەمانچە و دوو چەكی جۆری كڵاشینكۆف و پێنج ئۆتۆمبێلدا.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل