fbpx
Shadow Shadow

"برینی سێ کەسیان سەختە"

چەمچەماڵ.. بەهۆی شەڕی نێوان دوو بنەماڵەوە پێنج کەس برینداربون

15:26 دوو شه‌ممه‌ 26 ئاب 2019
article image

ناس کورد

لە گەڕەکێکی شارۆچکەی چەمچەماڵ، بەهۆی شەڕی دوو بنەماڵەوە پێنج کەس برینداربون و چوار کەسیش لەسەر ڕووداوەکە دەستگیرکراون.

.

دوانیوەڕی ئەمڕۆ، شەممە 26ی ئابی 2019، لەگەڕەکی ئاشتی شارۆچکەی چەمچەماڵ لەنێوان دوو بنەماڵەدا شەڕ درووست بووە و کە هەردوو بنەماڵەکە خەڵکی گوندی گوڵمکەوەی شەهیدانی سەر بە چەمچەماڵن و ناسیاوی یەکن.

.

ئەیوب حەمەغەریب، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ بە ناس کوردی ڕاگەیاند، “لەشەڕەکەدا چەک بەکارهاتووە و بەهۆی تەقەکردنی ئەو دوو بنەماڵەیەشەوە  دوو ژن و سێ پیاو برینداربون، سەرجەمیان گەێندراونەتە نەخۆشخانەی گشتی چەمچەماڵ”.

.

ئەیوب حەمەغەریب ئاماژەی بەوەدا “بەهۆی سەختی برینەکانیەوە، سێ کەسیان ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کراون و برینی کەسێکیشیان زۆر سەختە”.

.

دوای گەیشتنی هێزە ئەمنییەکان، ڕوداوەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە كۆنتڕۆڵكراوە وچوار كەسیش دەستگیركراون.

.

بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد “پێشتر ئەو دووبنەماڵەیە لەسەر کیشەی زەوی و زاریان هەبووە و ئەمڕۆش دووبارە لەسەر هەمان هۆکار شەڕ لەنێوانیاندا روویداوە”.

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل