fbpx
Shadow Shadow

"دوو برا کوژراون تەمەنیان 17 و 18 ساڵە"

چەمچەماڵ؛ دوو برا کوژراون بەڵام سکاڵا تۆمار نەکراوە و کەسیش دەستگیر نەکراوە

13:10 چوار شه‌ممه‌ 10 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

شەوی ڕابردوو لە قەزای چەمچەماڵ، بەهۆی شەڕی نێوان دوو بنەماڵەوە دوو برای تەمەن 17 و 18 ساڵ کوژران، کە یەکێکیان خێزاندارە.

.

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند، شەوی ڕابردوو بەهۆی دروستبوونی شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵە لە قەزای چەمچەماڵ دوو برا کوژران.

.

وتیشی، دوو براکە یەکێکیان تەمەنی 18 ساڵە و خێزاندارە و ئەوی دیکەشیان تەمەنی 17 ساڵە.

.

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشكرد، تائێستا لەسەر ڕوداوەکە هیچ کەس دەستگیرنەکراوە و سکاڵاش لەسەر هیچ کەسێک تۆمارنەکراوە.

.

بە وتەی سەرکەوت ئەحمەد، لێکۆڵینەوەکانیان لەوبارەیەوە دەستپێکردووە و هێزیکیان لە ناوچەکە بڵاوەپێکردووە، بە مەبەستى ڕێگرى لە دووبارە نەبوونەوەى ڕوداوێکى نەخوازراو.

.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل