fbpx
Shadow Shadow

چەمچەماڵ؛ تەقە لە دوو برا کرا و یەکێکیان گیانى لەدەستدا

21:22 شه‌ممه‌ 31 ئاب 2019
article image

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

لەناحیەى شۆڕش لە قەزاى چەمچەماڵ، دەستڕێژى گولە لە دوو برا دەکرێت و لە ئەنجامدا یەکێکیان دەکوژرێت و ئەوى تریان بریندار دەبێت.

.

ئەیوب حەمە غەریب ، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ، بە ناس کوردی ڕاگەیاند “سەر لەئێوارەى ئەمڕۆ (شەممە، 31ى ئابى 2019) بەهۆی دەستڕێژی گولەوە، لەناحیەی شۆڕش تەقە لەدوو برا کرا و یەکێکیان ڕاستەوخۆ گیانیلەدەستدا، ئەوی تریشیان بە سەختی بریندار بوو”.

.

وتیشی، ئەو هاووڵاتییەى گیانی لەدەستدا لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٦ە و تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە، بریندارەکەش لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٢ەو ئێستا لە نەخۆشخانەی چەمچەماڵ لەژێر چارەسەرى پزیشکیدایە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل