fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

چەمچەماڵ؛ باندێکی گەورەی دزیکردن دەستگیرکران کە هەڵیاندەکوتایەسەر خەڵک

16:39 پێنج شه‌ممه‌ 13 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی دەستگیرکردنی باندێکی نۆ کەسی ڕاگەیاند کە چەندین جۆری چەک و سێ ئۆتۆمبێلیان بێگیراوە و هەڵیانکوتاوەسەر ماڵان و ئۆتۆمبێل.

،

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایگەیاند، دوێنێ چوارشەممە 12ی شوباتی 2020، باندێکی گەورەی نۆ کەسی دزیکردنیان دەستگیرکردووە.

،

ئاماژە بەوەشکراوە، باندەکە چەندین چەک و کەرەسەتەی سەربازیان پێبووە کە بەمەبەستی ڕێگریکردن و هەلکوتانە سەرماڵان و ئۆتۆمبێل بەکاریان هێناوە و سێ ئۆتۆمبێلیشیان پێگیراوە کەدوان لەو ئۆتۆمبێلانە جۆری تویتالاندگرۆزی بێسەرەتان و بۆکاری دزی کردن بەکاریان هێناوە، هەروەها ئۆتۆمبێلێکی تری جۆری کیا کە لەهاوڵاتیەکیان دزیوە.

،

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر بەپێی مادەی 441 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆلینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە تا ئەوکاتەی لەلایەن دادوەرەوە بڕیاری کۆتاییان لەبارەوە دەدرێت.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل