Shadow Shadow

چەمچەماڵ، لە 5 ساڵدا 2 هەزار خوێندكار وازیان لە خوێندن هێناوە

20:27 یه‌ك شه‌ممه‌ 05 ئایار 2019
article image

ناس كورد-
توێژینەوەیەكی مەیدانی لە بارەی وازهێنانی خوێندن لە سنوری قەزای چەمچەماڵ ئەوەی دەرخستووە كە لە پێنج ساڵی رابردوودا زیاتر لە دوو هەزار خوێندكار وازیان لە خوێندن هێناوە.

.

توێژینەوە مەیدانییەكە كە لەلایەن توێژەری كۆمەڵایەتی پێشكەوتوو شوان رەحیم لە ماوەی مانگی تشرینی یەكەمی 2018 تاوەكو مانگی ئایاری 2019 دەربارەی ئەو خوێندكارانە ئامادەكراوە كە لەماوەی ساڵانی (2013-2018) لە (130) قوتابخانەی بنەڕەتی ‌و ئامادەیی سنوری پەروەردەی چەمچەماڵ، وازیان لە خوێندن هێناوە كە دەكاتە (%6) كۆی خوێندكارانی سنورەكە.

.

بەگوێرەی توێژینەوەكە، (2327) خوێندكار لە قۆناغەكانی بنەڕەتی ‌و ئامادەیی وازیان لە خوێندن هێناوە.

.

لە بەشێكی تری توێژینەوەكەدا رەگەزی ئەو خوێندكارانە دیاری كراوە كە وازیان لە خوێندن هێناوە و ئاماژە بەوە كراوە، خوێندكارەكان لە هەردوو رەگەزی نێرو مێن‌ و تەمەنیان لەنێوان (6) تا (28) ساڵیدایە و بەگوێرەی ئەنجامی توێژینەوەكە كچان ‌و كوڕان وەكو یەك وازیان لە خوێندن هێناوە.

.

توێژینەوەكە جەخت دەكاتەوە، خوێندكارانی قۆناغی ئامادەیی زیاتر لە خوێندكارانی بنەڕەتی وازیان لە خوێندن هێناوە. لە ساڵانی قەیرانی دارایی لە (2013 – 2018) ساڵ بە ساڵ وازهێنانی خوێندكاران زیادی كردوە.

.
لەبارەی هۆكارەكانی وازهێنانەوە، لەتوێژینەوەكەدا خوێندكارەكان هۆكارەكەی بە پلەی یەك بۆ (هۆكارە كەسیەكان) ‌و بە پلەی دوەم بۆ (هۆكارە ئابورییەكان)‌ و بە پلەی سێیەم بۆ (هۆكارە كۆمەڵایەتییەكان) ‌و پاشان بۆ (هۆكارە بابەتی ‌و تەندروستییەكان) دەگێڕنەوە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل