fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

چین گۆشتی کیسەڵ دەرخواردی توشبووانی نەخۆشی کۆرۆنا دەدات وەک چارەسەر

18:14 شه‌ممه‌ 08 شوبات 2020
article image

ناس كورد-

ڕۆژنامەیەکی بەریتانی بڵاویکردەوە، بۆ کەمکردنەوەی نیشانەکانی نەخۆشی کۆرونا، نەخۆشخانەیەکی شاری ووهان لە چین گۆشتی کیسەڵ دەدات بەو نەخۆشانەی کە گیرۆدەی ڤایرۆسەکە بوون.

.

بە گوێرەی ڕۆژنامەی دەیلی میلی بەریتانی، سەرەڕای ئەوەی زۆربەی گۆمانەکان ئاماژە بەو دەکەن کە هۆکاری سەرەکی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا لە وڵاتی چین چەند خواردنێکی نامۆیە، وەک شەمشەمەکوێرە و مار و پانگۆلین، بەڵام ئەوەی تێبنیکراوە تووشبووانی نەخۆشییەکە لە نەخۆشخانەیەکی شاری ووهان خواردنی نامۆیان پێشکەشدەکرێت.

.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە، یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەو شارە لە ژەمەی نانی ئێوارەدا گوشتی ” کیسەڵ” دەدات بۆ نەخۆشانەی کە تووشی ڤایرۆسەکە بوون.

.

بەگوێرەی دواین زانیارییەکانی زانا چینییەکان دەرکەوتووە، شەمشەمە کوێرە و مارە تەنها سەرچاوە نین بۆ تووشبوون بە  نەخۆشی کۆرۆنا، بەڵکۆ ئاژەڵێکی دیکەشە هەیە کە  خواردنی سەرەکی ” میرولەیە” لە دەشتەکانی وڵاتی چین دەژێت و ناوی پانگۆلینە، ئەو ئاژەڵە بە شێوەیەکی نایاسایی بازرگانی پێوە دەکرێت “بۆیە پێشبینی دەکرێت گۆشتەکەی هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بێت.”

.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەپێی سەرچاوە پزیشکییە چینییە کۆنەکان، گوشتی کیسەڵ دەوڵەمەندە بە بڕێکی زۆر لە پرۆتین کە ئەوەش یارمەتیدەرێکی باشە بۆ زوو چاکبوونەوەی ئەو نەخۆشانە.

.

باسلەوەشکراوە، ئەو جۆرە کیسەڵانە سەرچاوەکانیان دەشتەکانی وڵاتی چینە، بەشێکی دیکەشی لە کێڵەگە تایبەتییەکاندا بە خێو دەکرێن.

.

ئاماری توشبوون و حاڵەتەکانی گیانلەدەستدا بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چین و جیهان لە بەرزبوونەوەیەکی مەترسیداردان، تائێستا 34 هەزار و 954 توشبوون، 725 حاڵەتی مردن بەهۆی ڤایرۆسەکەوە تۆمارکراون، هاوکات دوو هەزار و 391 کەسیش لەدوای توشبوونیان چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان بەجێهێشتووە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل