fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى هۆشداریدەدات

چین ڕێوشوێنى نوێ بۆ بەرەنگاربوونەوەى کۆرۆنا دەگرێتەبەر

20:33 هه‌ینی 07 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

 

پێدەچێت ئەو ڕێوشوێنانەى دەسەڵاتدارانى شارى ووهان شوێنى دەرکەوتنى ڤایرۆسى کۆرۆنا گرتوویانەتەبەر بەس نەبێت بۆ ڕوبەڕووبونەوەى ئەو ڤایرۆسە کوشندەیە، ئەوەش حکومەتى ناچارکردووە رێوشوێنى دیکە بگرێتە بەر.

.

بەپێی ڕۆژنامەى (شەعب) ى چینى، لەشارى وهان قوتابخانەى حزبى شیوعى و سەرجەم کۆلێژەکانى شارەکە کراون بە نەخۆشخانەى کاتى.

.

وتەبێژى حزبى شیوعى ڕایگەیاندووە، پێشبینیدەکرێت ئەو ڕێوشوێنە نوێیانە نزیکەى 5400 قەرەوێلەى دیکە بۆ توشبووانى ڤایرۆسەکە بڕەخسێنن.

.

بەدرێژایی چەند هەفتەى ڕابردوو، چین هەوڵەکانى چڕکردەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا، کە گرنگترینیان دروستکردنى نەخۆشخانەیەک بوو لە هەرێمى خوبی لەماوەى 10 ڕۆژدا.

.

حکومەتى چین هەفتەى ڕابردوو ڕایگەیاند، پێویستى بە ماسکى زیاترە بۆ بەرەنگاربوونەوەى ڤایرۆسەکە کە 31161 کەس لەو وڵاتە توشى بوون، کە 636 کەسیان گیانیان لەدەستداوە.

.

سەرۆکى چین دەڵێت، بەشێوەى پلەبەندى ئەنجامى باشیان بەدەستهێناوە، متمانەى خۆشى نیشاندا بەوەى ڤایرۆسەکە تێکدەشکێنن، بەبێ ئەوەى کاریگەریى درێژمەوداى لەسەر گەشەى ئابورى وڵاتەکەى هەبێت.

.

لەلایەکى دیکەوە، ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى هۆشداریدا لەوەى جیهان روبەڕووى کەمى پێداویستى تایبەت بە بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسەکە دەبێتەوە.

.

تيدروس ئادانوم سەرۆکى ڕێکخراوەکە ڕایگەیاند، لەگەڵ دەسەڵاتداران قسە دەکات بۆ ئەوەى چارەسەرى ئەو گرفتە بکەن.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل