fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

چین و کۆریاى باشور لەکۆنترۆڵکردنى کۆرۆنا نزیکبونەتەوە

09:28 دوو شه‌ممه‌ 09 ئادار 2020
article image

ناس کورد-

هەر یەکە لەحکومەتى چین و کۆریاى باشوور هەواڵی مژدەبەخەش لەبارەی بارودۆخى مردن و توشبوون بەڤایرۆسى کۆرۆنا بڵاودەکەنەوە و ڕایانگەیاندووە کەمبوونەوەی ژمارەکان بونەتە مایەى دڵخۆشى و ئومێد.

،

لەدوینێوە و دوو ڕۆژ بەدواى یەکدا لەهەرێمى هۆبى حاڵەتەکانى توشبوون کەمیى کردووە و لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا تەنها 36 حاڵەتى توشبوون تۆمار کراوە ئەوەش لەشارى ووهان کە سەرچاوەى بڵاوبونەوەى ڤایرۆسەکەیە.

،

تا دوێنێى یەک شەممە، ژمارەى مردووان لە چین بەڤایرۆسى کۆرۆنا گەیشتووەتە  سێ هەزار و 119 کەس.

،

لیژنەى تەندروستى نیشتیمانى چین ڕایگەیاندووە، دوێنێ یەک شەممە 40 حاڵەتى توشبوون تۆمار کراوە و ئەوەش لەچاو ڕۆژێک پێش ئەوە واتا ڕۆژى شەممە کەمیى کردووە چونکە لە ڕۆژى پێشوودا 44 حاڵەت تۆمار کراوە ئەوەش نزمترین ئاستى تۆمار کردنە لەو کاتەوەى کە ڤایرۆسەکە بڵاو بووەتەوە.

،

زۆربەى حاڵەتە نوێێەکانیش لەهەڕێمى هۆبى و شارى ووهان تۆمار کراون و تەنها چوار حاڵەتیان لەدەرەوەى ئەو ناوچەیە تۆمار کراوە ئەوانەش لەئێرانەوە گەڕاونەتەوە.

،

بەپێى ئامارەکان لەئێستادا ژمارەى توشبووان بەڤایرۆسەکە لەچین دا گەیشتووەتە 80 هەزار و 735 کەس.

،

هاوکات ناوەندى بەرەنگارى نەخۆشییەکان و خۆپاراستنى کۆریاى باشوور ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ دووشەممە 69 حاڵەتى توشبوون بەڤایرۆسەکە تۆمار کراوە و بەوەش ژمارەى توشبووان لەو وڵاتەدا گەیشتووەتە حەوت هەزار و 382 کەس.

،

 ئەوەش لەکاتێکدایە دوێنێ یەک شەممە کۆریای باشور 93 حاڵەتى تۆمار کرد و ئەمەش ئومێدى دروستکردووە کە لەماوەى 10 ڕۆژى ڕابردوو نزمترین ئاستى توشبوون لەکۆریادا تۆمار کراوە.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل